37
سێ ڕێكخراوی فه‌رهه‌نگی و هونه‌ری ئێزدییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ڕۆژی دووشه‌ممه ٥ی خه‌رمانان، له به‌یاننامه‌یه‌كدا په‌یوه‌ست بوونی خۆیان به كه‌مپه‌ینی نا بۆ ئێعدام ڕاگه‌یاند.
ئه‌و سێ ڕێكخراوه‌یه له به‌یاننامه‌یه‌كدا سه‌پاندنی سزای ئێعدام‌یان به‌سه‌ر شه‌ریفه محه‌ممه‌دی و په‌خشان عه‌زیزی به توندی شه‌رمه‌زار كرد و خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و حوكه نامرۆڤانه بوون. ژنانی تێكۆشه‌ری ئێزدی ڕایانگه‌یاند: داعش و ده‌وڵه‌تی توركیا نه‌یانتوانی ئیراده‌ی ژنان بشكێنن و كۆماری ئیسلامیش ناتوانێت. حوكمی ئێعدامی په‌خشان عه‌زیزی و شه‌ریفه محه‌ممه‌دی حوكمی سێداره‌ی هه‌موو ژنانه و ڕژیم ده‌یه‌وێت ڕێگه له گه‌یشتنی ژنان به ئازادی بگرێت، به‌ڵام پلانه‌كانی شكست دێنێت.