10
ڕۆژی هه‌ینی ٥ی ڕێبه‌ندان، كامیۆن‌داران له شاره‌كانی كرێند و گیڵانغه‌رب په‌یوه‌ست به مانگرتنی گشتی كامیۆندارانی قه‌سری شیرین بوون و ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه.
كامیۆندارانی ناڕازی له كۆبوونه‌وه‌كانیان‌دا خوازیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی سووته‌مه‌نی، دابینكردنی بیمه‌ی كارامه، زیادكردنی نرخی كرێ بار، پێدانی پشكی سووته‌مه‌نی، دابینكردنی پارچه‌ی یه‌ده‌كی ئۆتۆمبێل و لاستیك به نرخی گونجاو بۆ شۆفێرانی بارهه‌ڵگر بوون.