34
ڕۆژی هه‌ینی ٩ی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له ژنانی تێكۆشه‌ری شاری سنه له چالاكییه‌كدا په‌یوه‌ست بوونی خۆیان بهكارزاری نا بۆ ئێعدام و به‌ڵێ بۆ ژیانی ئازاد ڕاگه‌یاند.
به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی په‌خشان عه‌زیزی و شه‌ریفه محه‌ممه‌دی و وتنه‌وه‌ی دروشم، پشتیوانی خۆیان له كه‌مپه‌ینی نا بۆ ئێعدام ده‌ربڕی و خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای ئێعدامی ئه‌و دوو چالاكه مه‌ده‌نی و كرێكارییه و ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی بوون.