په‌یوه‌ست بوونی یه‌كیه‌تی كرێكارانی ئیسپانیا به‌ خه‌باتی جیهانی دژ به‌ حوكمی سێداره‌

ڕۆژی ڕابردوو، كۆنفدراسیۆنی یه‌كیه‌تی كرێكاران له‌ ئیسپانیا، به‌ بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك، په‌یوه‌ست بوونی به‌ خه‌باتی جیهانی دژ به‌ حوكمی سێداره‌ و هه‌روه‌ها به‌ تایبه‌ت حوكمی سێداره‌ی شه‌ریفه‌ محه‌ممه‌دی ڕاگه‌یاند.

ئه‌م یه‌كیه‌تییه‌ له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا جه‌ختی له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ سه‌پاندنی سزای سێداره‌ به‌ سه‌ر به‌ندكراوان به‌ هه‌ر شێوازێك، نامرۆڤانه‌ و دژ به‌ به‌رابه‌ری و ئازادییه و هه‌روه‌ها سه‌پاندنی سزای سێداره‌ له‌ سه‌رشه‌ریفه محه‌ممه‌دیچالاكی كرێكاری و به‌ندكراوی سیاسی، هێمای سه‌ركوتی سیسته‌ماتیكی چالاكانی كرێكارای، ئازادیخوازان و ژنانی تێكۆشه‌ر له‌ ئێراندایه‌‌.  له‌ به‌رده‌وامی به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ كه‌ پێویسته كۆمه‌ڵگای جیهانی له‌ ئاست ئه‌م حوكمه‌ نامرۆڤانه‌دا بێده‌نگ نه‌مێنێ و گوشاره‌كان بۆ سه‌ر كۆماری ئیسلامی زیاتر بكه‌نه‌وه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net