11

بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، پچڕانی هێڵی ئینتەرنێتی نێودەوڵەتی لە ئێران لە نۆزدەیەمین ڕۆژدا هێشتا بەردەوامە.
بەپێی ڕاگەیاندنی ڕێکخراوی نێت بلاکس، پچڕانی ئینتەرنێت لە ئێران ٤٣٢ کاتژمێری تێپەڕاندووە و چەندین ملیۆن هاووڵاتی لە ئێران لە مافی دەستڕاگەیشتن بە هێڵی ئینتەرنێت بێبەش کراون. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، تەنها ژمارەیەکی زۆر کەم لە بەکارهێنەران دەتوانن بە شێوەیەکی سنووردار بە تۆڕی جیهانییەوە پەیوەست ببن کە ئەمە کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر پەیوەندی و گەیاندنی زانیارییەکان درووست کردووە.