به وته‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕۆژئاوای كوردستان، له ئه‌نجامی هێرشه‌كانی دوو ڕۆژی ڕابردوو ئه‌رته‌شی توركیا بۆ سه‌ر گونده‌كانی كۆبانی، حه‌سه‌كه، منبج و عه‌ین عیسا، كاره‌بای زیاتر له ٦٠ گوند پچڕاون.
پاش ڕووخانی به‌شار ئه‌سه‌د له سووریه، هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا و گرووپه جیهادییه‌كانی سه‌ر به‌و وڵاته بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان په‌ره‌ی سه‌ندووه و له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا، به ده‌یان هاووڵاتی كه زۆربه‌یان ژن، به‌ساڵاچوو و منداڵ بوون گیانیان له ده‌ست داوه و سه‌دان كه‌س بریندار بوون. هه‌ر چه‌ند ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ به‌رده‌وام داوای یارمه‌تی له كۆمه‌ڵگای جیهانی ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌رته‌شی توركیا به ئه‌نقه‌ست ژێرخانه‌كانی خزمه‌تگوزاری ئه‌كاته ئامانج و زیانێكی زۆری به دانیشتووانی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی باكووری سووریا گه‌یاندووه.