89
به‌پێی زانیارییه‌كان، ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی شوێنی گه‌شتیاری “شانشین”ی له مه‌ریوان به بیانووی له‌به‌رچاو نه‌گرتنی یاسای حیجابی ئیجباری پۆلۆمپ كردووه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی له ڕۆژانی ڕابردوودا بڵاو كرابۆوه، كلیپێكی مۆسیقایی له‌لایه‌ن گرووپێكی هونه‌ری كه پێكهاتبوون له كۆمه‌ڵێك منداڵی چاوگه‌ش، له نیشینگه‌ی شانشینی مه‌ریوان بڵاو كرایه‌وه كه به جل و به‌رگی كوردی و بێ حیجاب ئامێری موزیكیان ده‌ژه‌نی. بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و كلیپه بووه هۆی پۆلۆمپكردنی ئه‌و شوێنه گه‌شتیارییه و ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی خه‌ڵكی كوردستانی لێ كه‌وته‌وه.