به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، به‌یانی پێنجشه‌ممه ٢٥ی ڕێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له فه‌رهه‌نگیانی خانه‌نشینكراوی شاری سنه له په‌یامێكدا به بۆنه‌ی ٢٦ی ڕێبه‌ندان، ڕۆژی ئاشكرابوونی كار و چالاكییه‌كانی كۆمه‌ڵه، په‌یامی پیرۆزباییان ئاراسته‌ی پێشمه‌رگه، كادر و ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران كرد.
له به‌شێكی ئه‌و په‌یامه‌دا هاتووه، ئێمه كۆمه‌ڵێك له فه‌رهه‌نگیانی شاری سنه بۆ جارێكی دیكه له ڕۆژی ٢٦ی ڕێبه‌ندان، په‌یمان له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كانی ئه‌و حیزبه نوێ ده‌كه‌ینه‌وه و هاوشێوه‌ی هاوڕێكانمان كه له ساڵی ٥٩ی هه‌تاوی زیندانی و له‌سه‌ركار ده‌ركراون، وه‌فادار به ئامانجه سۆسیالیستیه‌كانی كۆمه‌ڵه ده‌بین و ڕێگه ناده‌ین یادی گیانبه‌ختكردووان و ئامانجه‌كانی كۆمه‌ڵه ببێته بووكه‌له‌ی ده‌ستی كۆمه‌ڵێك كه‌سی سێكتاریست و به‌هێزتر له هه‌میشه بۆ كۆمه‌ڵگایه‌كی ئازاد و به‌رابه‌ر تێده‌كۆشین و منداڵان و خه‌ڵكی مه‌ده‌نی له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كانی كۆمه‌ڵه ئاشنا ده‌كه‌ین. پیرۆزبایی له هه‌موو پێشمه‌رگه، كادر و ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران ده‌كه‌ین. بژی كۆمه‌ڵه، بژی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، بژی سۆسیالیزم.