پیرۆزبایی ڕۆژی ٢٦ی ڕیبه‌ندان له‌لایه‌ن كرێكارانی شارۆچكه‌ سه‌نعه‌تیه‌كانی ١ و ٢ و٣

وه‌رگیراو له‌ كۆمه‌ڵه‌

 

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٤ی ڕێبه‌ندان، نزیكه‌ی ٨٠٠ كرێكاری شاغڵ له‌ شارۆچكه‌ سه‌نعه‌تییه‌كانی ١ و ٢ و٣ی سنه‌ له‌ په‌یامێكدا، ٢٦ی ڕێبه‌ندان، ڕۆژی ئاشكرابوونی كار و چالاكییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌یان له‌ هه‌موو پێشمه‌رگه‌ و كادر و ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه‌ و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران پیرۆزبایی كرد.

له‌و په‌یامه‌دا كرێكارانی شاغڵ له‌ شارۆچكه‌كانی ١ و ٢ و ٣ی سنه‌ وێڕای پیرۆزباییكردنی ساڵڕۆژی ئاشكرابوونی كار و چالاكییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ له‌ هه‌موو پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه‌، كادر و ئه‌ندامانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، به‌ڵێنیان دا تا دوا هه‌ناسه‌ وه‌فادار به‌ ئامانجه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ بن. كرێكاران له‌‌ په‌یامه‌كه‌یاندا كۆمه‌ڵه‌یان به‌ پشتیوانی خۆیان و چینی كرێكاری كوردستان ناو برد. له‌ كۆتایی په‌یامه‌كه‌شدا پیرۆزبایی تایبه‌تی كرێكاران ئاراسته‌ی هاوڕێ “حه‌سه‌ن ڕه‌حمان په‌ناه” و هاوڕێ “ئیبراهیم عه‌لیزاده‌” كراوه‌ و ده‌ستخۆشیان له‌و دوو ڕێبه‌ره‌ كردووه‌ كه‌ له‌ هه‌لوومه‌رجی سه‌ختی جیابوونه‌وه‌ی ئه‌و ڕه‌وته‌ی كه‌ خۆیان به‌ كۆمه‌ڵه‌ ده‌زانی، ئاڵای سووری كۆمه‌ڵه‌‌یان‌ به‌ شكاوه‌یی هێشته‌وه‌. بژی كۆمه‌ڵه‌، بژی سۆسیالیزم، بژی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net