پیلانی ڕژیم بۆ دەستبەسەرکردنی ناڕازیان له شارەکانی کوردستان

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزەکانی ئیتلاعات و سپای پاسداران له شارەکانی سنه، مەریوان و سەقز به شێوەیەکی فریوکارانە دەچنه ماڵەکان و ناڕازیان دەستبەسەر دەکەن.

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به‌ ناوه‌ندی هه‌واڵی كۆمه‌ڵه‌، هێزەکانی ئیتلاعات و سپا لەژێر ناوی کارمەندی ئیدارەی ئاو و بەرق له دەرگای ماڵان دەدەن و به بیانووی کونتڕۆڵی ئاو و بەرق خۆیان به ماڵاندا دەکەن و دەست بە دەستبەسەرکردنی خەڵک و کونتڕۆڵکردنی تەلەفۆن، کامپیوتەر و ئامرازی په‌یوه‌ندییه‌كانی هاووڵاتیان ده‌كه‌ن و پاشان له‌گه‌ڵ خۆیان ده‌یبه‌ن. شایانی باسه‌ پێویسته‌ کە خەڵکی شارەکانی کوردستان ئاگاداری پیلانەکانی ڕژیم بن و بەمەبەستی پووچەڵکردنەوەی هه‌وڵه‌كانی كۆماری ئیسلامی، دەرگا بەڕووی کەسانێکدا نه‌كه‌نه‌وه كه‌ نایاننسان ‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net