پێدانی خه‌ڵاتی زێڕینی بله‌ به‌ زارا محەمەدی مامۆستای زمانی كوردی خه‌ڵكی سنه‌

زارا محەمەدی، مامۆستای زمانی کوردی لە رۆژهەڵاتی کوردستان و زیندانی سیاسیی پێشوو، لە لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رانی فێستیواڵی بله‌ خه‌ڵاتی زێڕینی پێ درا.

زارا محەمەدیئەندامی ئەنجومەنی فەرھەنگی نۆژین له‌ شاری سنه‌، ساڵی ٢٠٢٢ لە لایەن دادگای ئه‌و شاره‌وه‌ بە تۆمەتیئەندامێتی له‌ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیمبه پێنج ساڵ زیندان مه‌حكووم كرا و دوای 20 مانگ ئازادکرا. به‌رپرسانی زیندان پێشتر مه‌رجی ئازادكردنی ئه‌و چالاكه‌ مه‌ده‌نییه‌یان واژۆكردنی به‌ڵێننامه‌ و لێبوردن ڕاگه‌یاندبوو، به‌ڵام ناوبراو وتبووی كه‌ بەهیچ شێوەیەک داوای لێبوردن ناکات و ئەو جۆرە داخوازیەشی پێ قبوڵ ناكرێت. زارا محه‌ممه‌دی له‌ دوایین وته‌كانی له‌ به‌رده‌م دادگای سنه‌ دا ڕایگه‌یاندبوو كه‌قوڕ بەسەر ئەو دووژمنەی هیوای بە بەندیخانەیە، ئەو کەسەی کە زیندانی دەکرێت، بیر و باوه‌ڕه‌كانی به‌هێزتر ده‌بێت“.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net