به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، عه‌سمان ئیسماعیلی، چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی سه‌قز ڕۆژی دووشه‌ممه ٢ی ڕه‌زبه‌ر بۆ ماوه‌ی چوار ڕۆژ مه‌ره‌خه‌سی ده‌رمانی پێ دراوه.
عوسمان ئیسماعیلی له ڕێكه‌وتی ٥ی جۆزه‌ردانی ١٤٠٣، بۆ ئانژیۆگرانی و تێپه‌ڕكردنی پڕۆسه‌ی ده‌رمانی بۆ ماوه‌ی چوار ڕۆژ مه‌ره‌خه‌سی ده‌رمانی پێ درابوو. ناوبراو نه‌خۆشی ته‌نگی كاناڵی نۆخاع و دیسكی كه‌مه‌ری هه‌یه و ناتوانێت له زیندان دا بمێنێته‌وه. ئه‌و چالاكه كرێكارییه مانگی گه‌لاوێژی ساڵی ١٤٠٢، له‌لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای ئینقلابی سه‌قزه‌وه به سه‌رۆكایه‌تی قازی موسته‌فایی به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” به حه‌وت مانگ و ١٥ ڕۆژ زیندانی ته‌عزیزی و به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” به ٣١ مانگ و ١٥ ڕۆژ زیندان مه‌حكووم كرابوو. به‌پێی یاسای كۆكردنه‌وه‌ی سزاكان، سزای زیندانی عوسمان ئیسماعیلی بۆ ١٦ مانگ كه‌م كرا و ناوبراو ٢٢ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٢ به مه‌به‌ستی تێپه‌ڕكردنی ماوه‌ی به‌ندكرانی، ڕه‌وانه‌ی زیندانی سه‌قز كرا.