عوسمان ئیسماعیلی، چالاكی كرێكاری به‌ندكراو له زیندانی سه‌قز، بۆ ماوه‌ی شه‌ش ڕۆژ مه‌ره‌خه‌سی ده‌رمانی پێ دراوه و ئه‌بێ بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كانی ڕه‌جایی و فیرووزگهری تاران بكات.
عوسمان ئیسماعیلی پێشتر له‌لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای ئینقلابی سه‌قز به سه‌رۆكایه‌تی قازی موسته‌فایی به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه” به ٣١ مانگ و ١٥ ڕۆژ زیندانی ته‌عزیزی و به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام له ڕێگه‌ی به‌شداری له مه‌راسمی ناشتنی ته‌رمی ژینا ئه‌مینی” به ٧ مانگ و ١٥ ڕۆژ زیندان مه‌حكووم كرا. به‌پێی یاسای كۆكردنه‌وه‌ی سزاكان و به له‌به‌رچاوگرتنی دۆخی ئه‌و چالاكه كرێكارییه، ماوه‌ی سزاكه‌ی بۆ ١٦ مانگ كه‌م كراوه‌ته‌وه. هه‌ر چه‌ند پزیشكی دادی كوردستان ڕایگه‌یاندبوو كه عوسمان ئیسماعیلی به بۆنه‌ی نه‌خۆشییه‌كانی ئاسم، فه‌تق و دڵ نابێت له به‌ندیخانه‌دا بمێنێته‌وه، به‌ڵام دادستانی سه‌قز له‌گه‌ڵ ئه‌و بڕیاره دژایه‌تی كردووه.