ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٣ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، “سۆعدا خدیرزاده” له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌ی كه له زینداندا له دایكبووه، به دانانی وه‌سیقه‌ی دوو ملیار و پانسه‌د ملیۆنی، موره‌خه‌سی ٢٠ ڕۆژه‌یان پێ درا.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، “سۆعدا خدیرزاده” به‌ندكراوی سیاسی خه‌ڵكی پیرانشار، كه به تۆمه‌تی “هاوكاری له كوشتنی به ئه‌نقه‌ستی ئه‌ندامێكی سوپای پاسداران” و “ئه‌ندامیه‌تی یه‌كێك له حیزبه‌كانی دژ به كۆماری ئیسلامی“، له لایه‌ن دادگا ئینقلابه‌وه حوكمی ١٢ ساڵ و ٦ مانگ زیندانی ته‌عزیری به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه. منداڵه‌كه‌ی ڕۆژی ٣٠ی جۆزه‌ردانی ١٤٠١ له زیدان له دایكبوو و ڕۆژێك پاش له دایكبوونی منداڵه‌كه‌ی بۆ به‌ندیخانه‌ی ورمێ ڕاگوێزرا، كه ئه‌مه بوو به هۆی ناڕه‌زایه‌تی به‌ربڵاوی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ له ئێران. ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٣ی ڕێبه‌ندان به دانانی وه‌سیقه‌یه‌كی قورس له گه‌ڵ منداڵه‌كه‌ی موره‌خه‌سیان پێ درا.