پێدانی مورەخەسی دەرمانی بە ڕاحلە ڕاحمی پوور

ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی خەرمانان،ڕاحلە ڕاحمی پووربەندکراوی تەمەن ٧٤ ساڵ، کە سەرەڕای تووشبوونی بە جۆرەها نەخۆشی بۆ ماوەی زۆرتر لە دوو ساڵە لە زیندانەکانی ڕژیمدا رادەگیرێت، بە هۆی خراپی دۆخی تەندرووستی، ٥ ڕۆژ مورەخەسی دەرمانی پێ درا.

ڕاحلە ڕاحمی پوورچالاکوانی مەدەنی و ئەندامی بنەماڵە دادخوازەکان، ڕۆژی ٢١ی خەزەڵوەری ١٣٩٨، هاوکات لەگەڵ چالاکوانانی دیکە لە کۆبوونەوەیەک لە پارکی لالەی تاران دەستبەسەر، و پاشان بە تۆمەتیڕێکخستنی کۆبوونەوە و تەبلیغ دژ بە ڕژیم، حوکمی ٦ ساڵ و ٤ مانگ زیندانی بە سەردا سەپێندرا. ئەو چالاکوانە لە چەند حەفتەی ڕابردوودا لە دۆخێکی خراپی تەندرووستیدا لە زیندان ڕاگیراوە، کە لە ئاکامدا بە هۆی پێداچوونەوەی پارێزەر و چالاکانی مافی مرۆڤ، بۆ ماوەی ٥ ڕۆژ مورەخەسی دەرمانی پێدراوە

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net