
به پێی ڕاپۆرته‌كان، “محه‌ممه‌د خزر نه‌ژاد” مامۆستای ئایینی ڕاگیراو له زیندانی ناوه‌ندی شاری سنه، به هۆی خراپی دۆخی ته‌ندروستی، مەره‌خه‌سی ده‌رمانی پێدرا.
ناوبراو ڕێكه‌وتی ٢٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠١ی هه‌تاوی، هاوكات له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌ی له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی شاری بۆكانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندی شاری ورمێ كرا. پاشان ئه‌و به‌ندكراوه به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژ به ڕژیم، افساد فی العرض و هه‌وڵدان بۆ تێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵات“حوكمی سێداره و ١٦ ساڵ زیندانی ته‌عزیری به‌سه‌ردا سه‌پێندرا كه دواتر حوكمه‌كه‌ی بۆ ٢٥ ساڵ به‌ندكران له زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی كه‌م كرایه‌وه. به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ناوبراو به پێشنیاری چه‌ندین پزیشك بۆ پێدانی مەره‌خه‌سی ده‌رمانی، له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه یه‌ك مانگ مەره‌خه‌سی ده‌رمانی پێدراوه و پاش تێپه‌ڕبوونی ئه‌م ماوه‌یه، پێویسته دیسان خۆی ڕاده‌ستی به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندی شاری سنه بكات.