ڕۆژی هه‌ینی ١٥ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، چالاكانی ژینگه‌یی، مه‌ده‌نی و خه‌ڵكی خۆبه‌خش له شاره‌كانی بانه، سه‌قز و سه‌لاسی باوه‌جانی له درێژه‌ی هه‌ڵمه‌تی زاگرۆسانه دا هه‌زاران ده‌نكی به‌ڕوو و نه‌مامیان له داوێنی چیا و زۆزانی شاره‌كانیان چاند.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، چالاكانی مه‌ده‌نی شاری بانه هه‌ڵمه‌تێكیان بە مەبەستی چاندنی دنکە بەڕوو لە کانی ئەسحاب له دەوروبەری بەنداوی بانە و لە ناوچەی قامیشەڵە نێوان بانە بۆ مەریوان بەڕێوەبردووه. هەروەها هەڵمەتی زاگرۆسانە لەلایەن دڵسۆزانی ژینگە لە ناوچەی شامیان و بناری شاخی پیازە، بەڕێوە چووه و له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه پێشوازی لێ كراوه. له ده‌ورووبه‌ری شاره‌كانی سه‌قز و سه‌لاسی باوه‌جانیش، ژینگه‌دۆستان و خه‌ڵكی خۆبه‌خش به مه‌به‌ستی بوژانه‌وی ژینگه‌ی كوردستان هه‌زاران ده‌نكی به‌ڕوو و نه‌مامیان له ده‌ورووبه‌ری شاره‌كه‌یان چاند و داوایان له جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی دڵسۆزی كوردستان كرد پاكی و جوانی سرووشت بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو بپارێزن.