پێشوازی خه‌ڵكی گونده‌كانی نێ و نگڵ له‌ نه‌ورۆزی كورده‌واری

وه‌رگیراو له‌ كۆمه‌ڵه‌

 

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٧ی ڕه‌شه‌مه‌، دانیشتووانی گوندی “نێ”ی مه‌ریوان هه‌ڵمه‌تی خاوێنكردنه‌وه‌ی ئه‌و گونده‌یان به‌ڕێوه‌ برد و ژنان و پیاوانی ئازادیخواز له‌ گوندی نگڵ و ئاواییه‌كانی ده‌ورووبه‌ری به‌ هه‌ڵپه‌ركێ و خۆشی به‌ پێشوازی نه‌ورۆزی كورده‌واوری چوون.

به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، دانیشتووانی گوندی “نێ” له‌ ژن، پیاو و منداڵ به‌ره‌و پیری به‌هاری سه‌ركه‌وتن ڕۆیشتن و هه‌موو كۆڵان و شه‌قامه‌كانی ئه‌و گونده‌یان له‌ زبڵ و خاشاك پاك كرده‌وه‌ و ئه‌و كه‌لووپه‌لانه‌ی بۆ خه‌ڵكی لافاولێدراوی به‌لووچستان ئاماده‌یان كردبوو، به‌ڕێیان كرد تاكوو به‌ ده‌ستی لێقه‌وماوانی ئه‌و ڕووداوه‌ سرووشتیه‌ بگات. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ دانیشتووانی گوندی نگڵ و ئاواییه‌كانی ده‌ورووبه‌ری به‌ كردنه‌وه‌ی ئاگر و هه‌ڵپه‌ركی پێشوازییان له‌ نه‌ورۆز و سالێی نوێی هه‌تاوی كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ هه‌موو گه‌لانی چه‌وساوه‌ی جیهان خواست.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net