له ڕۆژانی هه‌ینی و شه‌ممه، ١٩ و ٢٠ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، كۆمه‌ڵێك له لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له شاره‌كانی كرماشان و بانه، له‌گه‌ل نزیک بوونه‌وه به ٢٦ی رێبه‌ندان رۆژی ئاشکرا بوونی هه‌ڵسورانی کۆمه‌ڵه، پێشوازیان له‌م رۆژه کرد.
ڕۆژی هه‌ینی ١٩ی ڕێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له لایه‌نگه‌رانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، بۆ ڕێزگرتن له ڕۆژی ٢٦ی ڕێبه‌ندان، له شاری بانه مه‌راسیمێكیان به‌رێووه برد. مه‌راسمه‌که به‌سروودی ئه‌نترناسیۆناڵ و خوله‌كێكی بێده‌نگی بۆ یادی ئازیزانی گیانبه‌ختكردوو ده‌ستپێكرد و پاشان به‌شدار بووان، مێژووی كۆمه‌ڵه و بارودۆخی سیاسی و ئابووری ئێران و کوردستان و ناوچه‌که دایه به‌ر باس و لێکۆلینه‌وه. هاوكات له شاری كرماشان كۆمه‌ڵێك له لایه‌نگه‌رانی كۆمه‌ڵه له مهرسمێکدا،ئه‌م ڕۆژه‌یان له بنه‌ماله‌ی گیانبه‌ختكردووان، كادر و ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه و به‌ندكراوانی سیاسی پیرۆز كرد. پاشان باسێکیان له سه‌ر گرینگی ڕۆلی كۆمه‌ڵه له كۆمه‌ڵگای كوردستان و ئێران و هه‌روه‌ها پێنج ده‌یه خه‌باتی بێ وچانی كۆمه‌ڵه بۆ وه‌دیهاتنی ئازادی و به‌رابه‌ری له كۆمه‌ڵگادا كرد.