3
“ناهید خوداجوو” چالاكی كرێكاری و به‌ندكراوی پێشوو، پاش ئازاد بوونی له زیندانی قه‌رچه‌كی وه‌رامین و گه‌یشتنی به شاری سنه، ڕووبه‌ڕووی پێشوازی گه‌رمی كۆمه‌ڵێك له ئه‌ندامانی سه‌ندیكای كرێكارای و چالاكانی كرێكاری بووه‌ته‌وه.
به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ناوبراو پێش ئه‌وه‌ی كه سه‌ردانی ماڵی بنه‌ماڵه‌كه‌ی بكات، سه‌ردانی گلكۆی دایكی كردووه، دایكی ئه‌و ژنه چالاكوانه، كاتێك له به‌ندیخانه‌كانی ڕژیمدا بوو گیانی به‌خت كرد، به‌ڵام له لایه‌ن به‌پرسانی زیندانه‌وه موره‌خه‌سی به مه‌به‌ستی به‌شداری له ڕێوه‌ڕه‌سمی ناشتنی دایكی پێ نه‌درابوو.