13
هه‌زاران شارومه‌ندی خه‌ڵكی شاره‌كانی سه‌رده‌شت، نه‌غه‌ده و پیرانشار ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٨ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، به جل و به‌رگی ڕه‌نگاوڕه‌نگ به‌شداری ڕێوڕه‌سمه‌كانی نه‌ورۆز بوون.
به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، هه‌زاران ژن و پیاو به جل و به‌رگی ڕه‌سه‌نی كورده‌واری له ناوچه‌كانی بێوران و سوێروی سه‌رده‌شت، بادیناوێ پیرانشار و قارنێی نه‌غه‌ده ئاگری سه‌ركه‌وتنیان داگیرساندووه و له‌گه‌ڵ هه‌ڵپه‌ڕكێ، هیوای ساڵێكی پڕ له شایی و ته‌ندرووستیان بۆ خه‌ڵكی كوردستان خواستووه.