3
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣ی گوڵانی ١٤٠٤، مه‌ئموورانی شاره‌داری شیراز هێرشیان كرده سه‌ر كاسبكارانی گه‌ره‌كی ده‌رواز كازروون و تێكهه‌ڵچوون ڕوویدا.
به وته‌ی كاسبكاران، شاره‌وانی به زۆره‌ملێ ده‌یه‌وێت دووكانه‌كانیان بۆ ناوچه‌یه‌كی دیكه بگوازێته‌وه و ئه‌وان قبووڵی ناكه‌ن. دووكانداران به چالاكانی مه‌ده‌نیان وت: ساڵانێكی زۆره له‌و گه‌ڕه‌كه كاسبی ده‌كه‌ن و گواستنه‌وه‌یان به واتای مایه‌پووچ بوونیانه. شایانی باسه كه هێزه ئینتزامییه‌كانی ڕژیم به هاوكاری مه‌ئموورانی شاره‌داری هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر دووكانداران و چه‌ند كه‌سیان بریندار كردووه.