پێنجه‌مین حه‌فته‌ی ڕێپێوانی خه‌ڵكی ئه‌راك دژ به‌ پیسی هه‌وا

ماڵپه‌ڕی په‌یام

كۆمه‌ڵێك له‌ دانیشتووانی شاری ئه‌راك، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٥ی به‌فرانبار، بۆ پێنجه‌مین حه‌فته‌ی به‌رده‌وام دژ به‌ بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ئه‌و شاره‌ به‌ ته‌ندرووستی خه‌ڵك خۆپێشاندانیان كرد.

ماوه‌ی پێنج حه‌فته‌یه‌، خه‌ڵكی ئه‌راك له‌ ئاست سووتانی به‌رده‌وامی مازۆت له‌ وزه‌خانه‌ی شازه‌ند و پیسكردنی هه‌وا ناڕه‌زایه‌تی ده‌ر ئه‌بڕن، به‌ڵام هیچ ناوه‌ندێكی ده‌وڵه‌تی بایه‌خی به‌ داواكارییه‌كانیان نه‌داوه‌. له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، كارناسانی پزیشكی ڕایانگه‌یاندبوو كه‌ له‌ ساڵی ٢٠٢٤ دا به‌ لانیكه‌م ٣٠ هه‌زار شارومه‌ندی ئێرانی به‌ بۆنه‌ی پیس بوونی هه‌وا گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net