26
كرێكارانی په‌یمانی و پڕۆژه‌یی نه‌وت، گاز و پترۆشیمی ئێران، ڕۆژی دووشه‌ممه ٤ی پووشپه‌ڕ بۆ پێنجه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تی به بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم به كێشه و گرفته‌كانیان، درێژه‌یان به مانگرتن دا.
به‌پێی ڕاپۆرتی شۆرای ڕێكخستنی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی نه‌وت، ٢٠ هه‌زار كرێكار له ٩٠ شیركه‌ت له سه‌رانسه‌ری ئێران په‌یوه‌ست به‌و چالاكییه بوون. كرێكارانی ناڕازی خوازیاری وه‌لانانی په‌یمانكار، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌لاله‌ی ١٤ ڕۆژ كار- ١٤ ڕۆژ پشوودان، زیادكردنی ئاستی حه‌قده‌ست، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی، وه‌لانانی جیاوازی، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی ماده‌ی ١٠ی ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی پێرسۆنێلی نه‌وت، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و وه‌لانانی جیاوازی بوون.