پێنجەمین ساڵی قەدەغەکردنی خوێندنی کچان لە ئەفغانستان

لەگەڵ هاتنی بەهار و دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن لە ئەفغانستان، ملیۆنان کچ بۆ پێنجەمین ساڵی یەک لە دوای یەک، هێشتا لە مافی سەرەتایی خوێندن بێبەشن.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ١٦٤٥ ڕۆژ بەسەر ئەو کاتەوە تێدەپەڕێت کە دەرگای قوتابخانە ناوەندی و ئامادەییەکان بەڕووی کچانی سەروو ١٢ ساڵدا داخراون؛ ئەم بێبەشکردنە درێژخایەنە تەنها پێشێلکردنی ئاشکرای مافی خوێندن نییە، بەڵکو بەشێکە لە پێکهاتەیەکی سەرکوتکاری بەرفراوان دژی ژنان لە ئەفغانستان. بێدەنگی دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان و میدیا جیهانییەکانیش لە بەرانبەر ئەم ئەپارتایدە ڕەگەزییە، ڕەخنەی چالاکانی مافی ژنان و بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی لێکەوتووەتەوە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net