به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، وریشه مورادی، به‌ندكراوی سیاسی مه‌حكووم به ئێعدام پێویستی خێرای به ده‌رمان له ده‌ره‌وه‌ی زیندان هه‌یه‌ن به‌ڵام به‌رپرسانی زیندانی ئێڤین ناوبراویان له ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمان بێبه‌ش كردووه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، وریشه مورادی به‌هۆی مانگرتن له خواردن تووشی خوێنبه‌ربوونی ڕیخۆڵه بووه و پێویستی خێرای به چاره‌سه‌ری پزیشكی هه‌یه. ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان كرا، به‌ڵام به بێ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی گه‌ڕێندرایه‌وه زیندان. به‌رپرسانی زیندانی ئێڤین ئه‌و چالاكوانه‌یان له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و په‌یوندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كردووه. ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ سه‌باره‌ت به سازبوونی مه‌ترسی له سه‌ر ژیانی ئه‌و به‌ندكراوه هۆشداریان به كۆماری ئیسلامی داوه و خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره‌ی په‌خشان عه‌زیزی و وریشه مورادی و ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجیان بوون.