پەرەسەندنی سرکوت لە زیندانەکان و خراپی دۆخی بەندکراوە سیاسییەکان

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، ڕاپۆرتەکان ئاماژە بە توندبوونی سرکوت لە ناو زیندانەکانی ئێران و خراپ بوونی دۆخی زیندانییە سیاسییەکان دەکەن، کە هاوکاتە لەگەڵ ئاڵۆزییەکانی دەرەوەی زیندان.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، لە زیندانی چابەهار هێزە ئەمنییەکان دەسڕێژی گوللەیان کردووەتە سەر زیندانیانی ناڕازی، کە لە ئەنجامدا ژمارەیەک لە زیندانیان کوژراون و دەیان کەس بریندار بوون. بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەم ڕووداوە دوای ئەوە ڕوویداوە کە زیندانیان بەهۆی کەمبوونەوەی خواردن و خراپی دۆخی ژیان ناڕەزایەتییان دەربڕیوە. لە هەمان کاتدا، هەواڵەکان ئاماژە بە بوونی دەیان زیندانی سیاسی لە زیندانی چوبیندەری قزوین دەکەن، کە بەشێکیان لە دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانبارن و هەندێکیشیان حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپێندراوە. بەپێی زانیارییەکان، زۆربەی ئەم زیندانییانە لە دۆخێکی خراپدا ڕاگیراون و لە مافی پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەکانیان و پاراستنی مافە بنەڕەتییەکانیان بێبەش کراون. 

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net