پەرەسەندنی لەسێدارەدان و دەستبەسەرکردن لە ئێران

بە پێی ڕاپۆرتەکان، لە کەمتر لە سێ هەفتەدا، ١٣ زیندانیی سیاسی لە ئێران ئێعدام و  هەزاران کەسیش دەستبەسەرکراون.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتانە، لەم ماوەیەدا، لانیکەم ١٣ زیندانیی سیاسی، لەوانە ئەمیرحوسەین حاتەمی کە تەنها ١٨ ساڵی تەمەن هەبوو، و ژمارەیەک لە ناڕازییانی رەشمەممه و هەڵسووڕاوانی بزووتنەوەیژن، ژیان، ئازادیلە سێدارە دراون. دەوترێت تاوانەکانی بەکارهاتوو زۆرجار گشتی و بەبێ بەڵگەن: “جاسوسی بۆ ئیسرائیل،محارەبەوپەیوەندی بە سازمانی موجاهیدین“. بەپێی ئامارە فەرمییەکان زیاتر لە هەزار کەسیش دەستبەسەرکراون، بەڵام سەرچاوە نافەرمییەکان ژمارەی ڕاستەقینە زۆر لەوە زیاتر مەزەندە دەکەن. دەستبەسەرکردنەکان لە پارێزگا جیاوازەکانی وەک تاران، کوردستان، خوزستان و گیلان ئەنجام دراون. لە هەواڵێکی دیکەدا هاتووە که ساغەر غوڵامی، کچێکی ١٩ ساڵەی خەڵکی گۆنبەدکاووس، بڕیاری لەسێدارەدانی لەلایەن دادگایەکی باڵاوە پەسەند کراوە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net