پەرەسەندنی هیوا، لە ناوچەیەکی ژێر سێبەری شوومی شەڕدا گەشە و پەرەسەندنی بزووتنەوە ئازادیخوازەکان لە ئێران و وڵاتەکانی دراوسێ

ماڵپه‌ڕی په‌یام

هەڵسەنگاندنی هاوبەشی کۆمیتەی ناوەندی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و هەیئەتی ئیجرایی ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر)

یەکەمنەورۆزی ١٤٠٤، هێمای خۆڕاگری بەرامبەر بە سەرکوتی کۆماری ئیسلامی

نەورۆزی ئەمساڵ لە ئێران، نەک هەر جەژنێکی نەریتی، بەڵکوو بوو بە مەیدانی نمایشی خۆڕاگریی مەدەنی لە دژی سیاسەتە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی. نەورۆزی ئەمساڵ لە ئێران، نەک تەنها مژدەبەخشی بەهاری سروشت، بەڵکوو تروسکەیەکی هیوا بوو بەبەهاری ئازادیلە بەرامبەر زستانی زوڵم و ستەمی دەسەڵاتی ئیسلامیدا. جەژنی نەورۆز، لەسەر بەستێنی قەیرانە قووڵە سیاسیئابووریکۆمەڵایەتییەکان (هەژاری بەربڵاو، هەڵاوسانی بەردەوام، بێکاری، بێبەشبوون لە خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان) و سەرکوتی سیستماتیک (ئیعدامەکان، زیندان و ئەشکەنجە)، بوو بە گۆڕەپانی خۆڕاگریی مەدەنی. ژنان و پیاوان لە کوردستان و ناوچەکانی دیکەی ئێران، بە بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز، لەوانە (چوارشەممە سووری، پێشوازی لە نەورۆز، ڕێوڕەسمی ساڵی نوێ و سێزدەبەدەر)  بە سەما و هەڵپەڕکێی بەکۆمەڵ و بەشداری بەرچاوی ژنانی ئازادپۆش، یاسا دژە ژنەکانیان بردە ژێر پرسیار و دروشمیژن، ژیان، ئازادییان زیندوو ڕاگرت.

ڕژێمی داماو و سەرلێشێواوی ئیسلامی، سەبارەت بە پرسی نەورۆز، ئاراستەیەکی دووفاقی گرتەبەر: لە هەندێک ناوچەی کوردستان بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمەکانی قبووڵ کرد، بەڵام لە شارە هەستیارەکانی وەک سنە بە حزووری بەربڵاوی هێزە ئەمنیەتییەکان، ڕێگری لە کۆبوونەوەکان کرد. لە ورمێ، هاوکاتبوونی نەورۆز لەگەڵ بۆنەیەکی ئایینی، بوو بە بیانوویەک بۆ دام و دەزگا ئەمنیەتییەکان بۆ ئەوەی ئاگری گرژی و ناکۆکییە نەتەوەییەکان، هەرچی زیاتر باوەشێن بکەن. سەرەڕای گوشارە ئەمنیەتییەکان، بابەتی ڕێکخستنی ناناوەندی جەماوەریی ڕێوڕەسمە نەورۆزییەکان لە کوردستان، سەرکەوتوو بوو. تۆڕە خۆجێییەکان و چالاکوانانی مەدەنی توانیان ڕێوڕەسمەکان لە دەیان شوێن بە شێوەیەک هەماهەنگ بکەن کە ئەم ڕێوڕەسمانە لە سێ هەفتە پێش لە کۆتایی ساڵەوە تا ١٣ی خاکەلێوەی ساڵی نوێ، بەردەوام بێت. ئەم ئەزموونە نیشانەی بوونی ئەو پێکهاتە کۆمەڵایەتی و سیاسییانەیە لە کوردستان کە بەدەر لە کۆنترۆڵی حکومەت کار دەکەن. لە شارە گەورەکانی دیکەی ئێرانیش لەوانە (تاران، ئیسفەهان، مەشهەد، شیراز، ڕەشت و یەزد) ڕێوڕەسمی نەورۆز بە بەشداری جەماوەرێکی بەرچاو بەڕێوەچوو، هەرچەند ڕژێم هەوڵی دا بە بەڕێوەبردنی نمایشی پڕ زەرق و بەرق، بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمە نەورۆزییەکانی خەڵک بخاتە ژێر کاریگەریی خۆیەوه.

ئەم ڕووداوە جەماوەریانە، دەربڕی دوو واقیعییەتی سەرەکی بوون: یەکەم، بێتوانایی کۆماری ئیسلامی لە کۆنترۆڵکردنی شێوازە ناڕاستەوخۆکانی خۆڕاگریی و دووەم، پێکهاتنی جۆرێک لە توانایی و پۆتانسێلی ڕێکخراوەیی جەماوەریی، کە دەتوانێت لە گۆڕانکارییەکانی داهاتوودا ڕۆڵی یەکلاکەرەوە بگێڕێت. نەورۆزی ١٤٠٤ نەک تەنها تروسکاییەکی هیوا بەبەهاری ئازادی، بەڵکوو هۆشدارییەکە بە دەسەڵاتداران سەبارەت بە تواناییە لەبن نەهاتووەکانی ڕێکخستنی مەدەنی لە ئاستێکی کۆمەڵایەتیدا. نەورۆزی ١٤٠٤ هەڵگری پەیامێکی ڕوون بوو: کۆمەڵگای ئێران، سەرەڕای هەموو سەرکوتەکان، بە ئاراستەیڕێکخستنی گشتیوتێپەڕبوون لە حکوومەتی سەرەڕۆهەنگاو دەنێت. ئەم گۆڕانکارییە، نەک هەر خەون و خەیاڵ نییە، بەڵکوو ڕاستییەکە کە لە شەقامەکان، قوتابخانەکان، کارخانه و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا لە ئارادایە. بەهاری ئازادی، هەرچەند درەنگ، بەڵام لەڕێدایە.

دووەمبنبەستی وێرانکەری سیاسەتی دەرەوەی ڕژێمی کۆماری ئیسلامی

سیاسەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی، بە ڕێبەرایەتی ئیدئۆلۆژیکی خامنەیی، گەیشتووەتە خاڵی هەرەسهێنان. گۆڕینەوەی نامەکانی ئەم دواییانەی نێوان بەرپرسانی ڕژێم و دەوڵەتی ترامپ، نیشاندەری هەڵوێستی لاوازی ئێرانە لە بەرامبەر گەمارۆی توند و هەڕەشە سەربازییەکانی ئەمریکادا. ئابووری ئێران بە هەڵاوسانی بەردەوام، دابەزینی بەهای دراوی وڵات و قەیرانی دابینکردنی کارەبا، گاز و ئاو، لە بەردەم هەرەسهێنانی تەواودایە. ئەم بارودۆخە، ئاکامی ڕاستەوخۆی سیاسەتە سەرکێشییە ناوچەیی و لەدەستدانی دەرفەتە دیپلۆماتیکەکانە. لەم ساڵانەی دواییدا، دیپلۆماسی و سیاسەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی لەگەڵ شکستی بەردەوام و یەک لە دوای یەک بەرەوڕوو بووەتەوە. ئەوەی کە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی بەمێحوەری خۆڕاگرییناوی دەبەن، ئەمڕۆ بە ڕادەیەک لاواز بووە کە چیتر ناتوانێت بچووکترین خزمەت بە ئامانجەکانی کۆماری ئیسلامی بکات. ئەم بارودۆخە ئەنجامی ڕاستەوخۆی ئەو سیاسەتە سەرکێشانەیە کە لە دەیەکانی ڕابردوودا بەرێوە چووە و ئەمڕۆ ئێرانی خستووەتە ناو بنبەستێکی بە تەواو مانای سیاسی و دیپلۆماتیکەوە. هێزە بە وەکالەتەکانی کۆماری ئیسلامی کە سەردەمێک بڕیار بوو، پێگەی بەهێزی ئێران بن لە ناوچەکە، یەک لە دوای یەک، یان  شکستیان خواردووە یان گورزی کاریگەریان بەرکەوتووە. لە سووریا، سەرەڕای پشتیوانی بێ سنووری کۆماری ئیسلامی و بەکوشتدانی هەزاران کەس لە هێزەکانی، نەیتوانی دەسەڵاتەکەی ڕژێمی بەشار ئەسەد بپارێزێت. لە عێراق، نفووز و کاریگەری ئێران بە شێوەیەکی بەرچاو کەم بووەتەوە و گرووپەکانی حەشدی شەعبی لەگەڵ کۆمەڵێک ئاڵەنگاری ناوخۆیی و نێودەوڵەتی بەرەوڕوو بوونەتەوە. لە یەمەن، حووسییەکان کەوتوونەتە ژێر گوشاری تووندی سەربازی و ئێستا لەگەڵ هێرشی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئەمریکا ڕووبەڕوون.

سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی سەبارەت بە وزەی ناوەکیی، نەک هەر نەیتوانی کارەبا و وزەی پێویست بۆ خەڵکی ئێران بە دیاری بهێنێت، بەڵکوو گەمارۆی ئابووری و چەندین گەمارۆی وێرانکەری دیکەی بە دوای خۆیدا هێناوە کە ژیانی زۆربەی خەڵکی ئێرانی خستووەتە ژێر کاریگەری خۆیەوە. ناتەبایی ئاشکرای نێوان ئیدیعایمافی بێ ئەملاو و ئەولای ئێرانبۆ دەستڕاگەیشتن بە تەکنۆلۆژیای ناوەکی و بێتوانایی لە دابینکردنی پێویستییە بنەڕەتییەکانی وزەی وڵات، بەیانگەری ناکارامەیی ئەم سیاسەتەیە.

بەرهەمە مووشەکییەکانی ئێران کە بڕیار بوو لە بەرامبەر هەڕەشە دەرەکییەکاندا ڕۆڵی بەرگریکاریان هەبێت، بە پێچەوانەی ئیدیعای بەردەوامی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی، ئەم توانا مووشەکییە نەیتوانی ببێتە هەڕەشەیەکی جیددی بۆ سەر ئاسایشی ئیسڕائیل و ڕکابەرە ناوچەییەکانی دیکەی. لە جیاتی ئەوە، تێچووی زۆر و زەوەندی ئەم بەرنامەیە، سەرچاوە داراییەکانی وڵاتی کە دەکرا لەپێناو باشترکردنی ژیانی خەڵکدا بەکار بهێنرێت، بە فیڕۆ داوە.

ئەمڕۆ کۆماری ئیسلامی زیاتر لە هەرکاتێکی تر، لە ئاستی نێودەوڵەتیدا کەوتووەتە پەراوێزەوە. تەنانەت وڵاتەکانی وەک ڕووسیا و چین کە سەردەمێک بە هاوپەیمانانی ستراتیژی ئێران دەژمێردران، بە پارێزەوە لەگەڵ کۆماری ئیسلامی هەڵسوکەوت دەکەن. ئەم پەراوێزکەوتنە نەک هەر لە مەیدانی دیپلۆماتیکدا، بەڵکوو لە بوارەکانی ئابووری و کولتووریشدا، بەرچاو دەکەوێت. لە ئاوا بارودۆخێکدایە کە کۆماری ئیسلامی لەگەڵ هەڕەشەی ڕاستەوخۆی دەوڵەتی ترامپ بەرەوڕوو بووەتەوە و ئێران جارێکی دیکە لەگەڵ مەترسی شەڕێکی ماڵوێرانکەر ڕووبەڕووە. هەموو بەڵگەکان نیشان دەدەن کە سەرکێشییە ناوچەییەکانی ڕژێمی ئێران گەیشتووەتە بنبەست و تێچووە قورسە ئابووری، سیاسی و مرۆییەکانی، وڵاتی خستووەتە بارودۆخێکی زۆر لاوازەوە. ئێستا کۆماری ئیسلامی هیچ ڕێگایەکی جگە لە پاشەکشە و تەسلیم بوون بۆ نەماوەتەوە. بێگومان نە شەڕ و نە دەستێوەردانی دەرەکی، هیچ کامیان ناتوانن ببنە هۆی ئازادی و خۆشگوزەرانی خەڵکی ئێران. کەواتە کۆماری ئیسلامی مافی ئەوەی نییە بە پێداگری لەسەر سیاسەتە سەرکێشییەکانی، ئەمنییەت و ئاسایشی خەڵک بخاتە مەترسییەوە. تەنها کاتێک کە جەماوەر دەسەڵاتی ڕاستەوخۆی خۆیان بەدەستەوە بگرن، مەرجی پێویست بۆ سیاسەتی دەرەوە لە خزمەت بە بەرژەوەندی گشتی جەماوەردا فەراهەم دەبێت. سیاسەتی سۆسیالیستی لە بواری پەیوەندییە دەرەکی و نێودەوڵەتییەکاندا، وێڕای پابەند نەبوون و نەبوونە پاشکۆی هیچکام لە جەمسەرەکانی هێزە جیهانییەکان، لەسەر بنەمای هاوپشتی ئەنتەرناسیۆنالیستی و بەرگری لە خەبات بۆ ئازادی، دێموکراسی و سوسیالیزم و هەروەها پشتیوانی لە بزووتنەوەکانی کرێکاری، ژنان، ژینگەپارێزان، بزووتنەوەی دژە ڕەگەزپەرستی و دیفاع لە مافی دیاریکردنی چارەنووسی نەتەوەکان و یەکێتی دڵخوازانە پێکهاتووە.

سێیەمکارەساتی قەیرانی ئاو لە ئێران و لێکەوتە وێرانکەرەکانی

ئێران لەگەڵ قەیرانێکی بێوێنەی کەم ئاوی بەرەوڕوو بۆتەوە کە ئەمنییەتی خۆراک، بژێوی ملیۆنان کەس و سەقامگیری کۆمەڵایەتی خستووەتە مەترسییەوە. کەمبوونەوەی ٢٥ لەسەدی بارانبارین لە تاران و پاشەکەوتی ٦ لەسەدی ئەو بەنداوانەی کە ئاوی پایتەخت دابین دەکەن، نموونەیەکە لە بارودۆخی قەیراناوی سەرانسەری وڵات. ڕۆچوونی زەوی بەهۆی کەڵک وەرگرتنی بێ سنوور لە سەرچاوە ژێرزەوییەکان (بە یەک ملیۆن بیر، کە ٧٥٨ هەزاریان لە سەردەمی کۆماری ئیسلامیدا لێدراون) و بەڕێوەبەرایەتی ناکارامە، ژینگەیان لەناو بردووە. لێکەوتە هەرە بەرچاو و حاشاهەڵنەگرەکانی ئەم بارودۆخە، بریتی دەبێت لە لەناوچوونی کشتوکاڵ، پەرەسەندنی بێکاری لە گوندەکان و کۆچی بە لێشاوی گوندنشینان بەرەو پەراوێزی شارەکان. پسپۆڕان هۆشداری دەدەن لەوەی کە بەردەوامبوونی ئەم ڕەوتە، دەبێتە هۆی لەناوچوونی هەرچی زیاتری زەوییە کشتوکاڵییەکان و ئێران ناچار دەکات پشت بە هاوردەکردنی خۆراک ببەستێت. دەوڵەت، کەمبوونەوەی بارانبارین و بەکارهێنانی بێ سنووری ئاو بۆ مەبەستی کشتوکاڵی، وەک هۆکاری سەرەکی ئەم بارودۆخە ناو دەبات، بەڵام ئەوە تەنها بەشێکە لە ڕاستییەکە. لە ڕاستیدا فاکتەرە سەرەکییەکان بریتین لە: پڕۆژەکانی دروستکردنی بەنداوی ناکارناسانە، بۆ نموونە دروستکردنی بەنداوی گەتوەند کە زەوییە کشتوکاڵییەکانی پشت بەنداوەکەی کردووە بە شۆرەکات، ڕانتخۆری سپا و تەرخانکردنی بیرە نایاساییەکان بۆ ویلای دەوڵەمەندەکان، بە فیڕۆدانی ٣٠ لەسەدی ئاوی ناو شار، بەهۆی نۆژەن نەکردنەوەی هێڵی ئاوەڕۆی شارەکان، جێگیرکردنی پیشەسازی ئاوبەر لە ناوچە بیابانییەکان لەبری کەناراوەکانی وڵات، بابەتێکی کە ئەمڕۆ ناڕەزایەتی بەربڵاوی خەڵکی ئیسفەهانی لێکەوتۆتەوە و بڕینی ئاوی خواردنەوەی خەڵکی یەزدی بەدوای خۆیدا هێناوە. کۆماری ئیسلامی بە پەنابردنە بەر سەرکوت لە جیاتی چارەسەرکردنی قەیرانەکان، بە کردەوە نیشانی داوە کە توانایی چارەسەرکردنی زانستیانە و سیاسیی ئەم کێشەیەی نییە. واقیعییەت ئەوەیە کە تەنها بە گۆڕینی پێکهاتەی دەسەڵات و ڕادەستکردنی بە دامەزراوە جۆراوجۆرە هەڵبژێردراوەکانی جەماوەر، دەتوانرێت ڕێگە لە قووڵبوونەوە و پەرەسەندنی ئەو کارەساتە بگیرێت. بێگومان هاوینی ١٤٠٤ ئەزموونێکی سەخت دەبێت بۆ ئێران، بەجۆرێک کە دەرئەنجامەکانی لەسەر ئابووری و داهاتووی سیاسی ئێران، کاریگەریی یەکلاکەرەوەی دەبێت.

چوارەمورمێ، سیناریۆی شکستخواردووی دووبەرەکی نانەوە

ڕۆژی ٢ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، کۆبوونەوەیەکی بە ڕواڵەت ئایینی لە ورمێ، بەڵام بە پشتیوانی ناوەندە ئەمنیەتیی و ڕەوتە پان تورکیستەکان، بە مەبەستی خۆشکردنی ئاگری گرژی و ئاڵۆزییە نەتەوەییەکانی نێوان تورک و کوردەکان، ڕێکخرا. ئەم کردەوەیە لە دژایەتییەکی ئاشکرادا بوو لەگەڵ ڕێوڕەسمی نەورۆزی سێ ڕۆژ پێشتری ئەو شارە، کە بە ئامادەبوونی ئاشتیانەی کوردەکان، بەشداری ژمارەیەکی بەرچاو لە خەڵکی تورک و نەتەوەکانی دیکە لە دەوروبەری شار بەڕێوەچوو، کە هێمایەک بوو لە پێکەوەژیانی دێرینی ئەم ناوچە فرەکولتوورییە، لەوانە (تورک، کورد، ئەرمەنی و ئاسووری). حکوومەتی ئێران بە سوودوەرگرتن لە سیاسەتی دروستکردنی ناکۆکی و دووبەرەکی نانەوە، لەوانە پشتیوانی ناڕاستەوخۆی هاوکات لە ناسیۆنالیستە توندڕەوەکانی تورک و کورد و تەبلیغاتی جیاوازییە ئایینیەکان، هەوڵ دەدات یەکگرتوویی جەماوەر لاواز بکات و دەسەڵاتی خۆی بپارێزێت. لە پشت پەردەی ئەو سیناریۆی دووبەرەکی نانەوە، شاهیدی کردەوەگەلێک بووین وەک: ئەندازیاریکردنی هەڵبژاردنەکانی مەجلیس لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا بە زیادکردنی ناواقیعی کورسییەکانی کوردەکان بە مەبەستی دروستکردنی ئاڵۆزییەکی دەستکرد، چاوپۆشی لە چالاکی و ئامادەبوونی ڕەوتە پان تورکیستەکان، کە قیبلەنمای ئەوان بریتییە لە ئامانجە ژیۆپۆلیتیکەکانی تورکیا و ئازەربایجان، بە ئامرازکردنی شوناسی نەتەوەیی بەمەبەستی بەلاڕێدابردنی کێشە هاوبەشە ئابووریکۆمەڵایەتییەکانی وەک بێکاری گەنجان، وشکبوونی دەریاچەی ورمێ و هتد. بەڵام سەرەڕای ئەم هەوڵە پیلانگێڕانە، ئاخێزی «ژن، ژیان، ئازادی» نموونەیەکی بەرچاو بوو لە هاوپشتی و هاوخەباتی فرەنەتەوەیی، کە تێیدا تورک، کورد، بەلووچ، عەرەب، فارس و نەتەوەکانی دیکەی نیشتەجێی ئێران، یەکگرتووانە لەدژی ستەم و سەرەڕۆیی، وەستانەوە. ئەم یەکگرتووییە نیشان دەدات کە ناکۆکییە نەتەوەییەکان خۆڕسک نین، بەڵکوو بەرهەمی سیاسەتەکانی حکوومەت و ڕەوتە بەرژەوەندیدارەکانە. بەڵام ئەو ڕاستییەی کە هەوڵە دزێوەکانی ئەم دواییە نەیتوانیوە هاوپشتی و هاوخەباتی خەڵکی ورمێ بەبێ لەبەرچاوگرتنی شوناسە نەتەوەیی و ئایینیەکان، لاواز بکات، سەلماندی کە کاردانەوەی ئەرێنی و وشیارانە بەرامبەر بەم جۆرە ناکۆکی و دووبەرەکیانە، زەمینەی مادی بەهێزی هەیە و زۆربەی هەرەزۆری خەڵک، لە تاکتیکەکانی حکوومەت و ئامانجە دزێوەکانی کۆنەپەرستانی ناوچەیی، ئاگادارن و لە ئاستیدا بێ هەڵوێست نابن. مێژوو سەلماندوویەتی کە یەکگرتوویی لە دەوری ویست و داخوازییە هاوبەشەکانی وەک (ئازادی، یەکسانی، دادپەروەری و خۆشبژێوی) تەنها ڕێگایە بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ ستەم و سەرەڕۆیی.

پێنجەمبەردەوامی جینۆساید و تاوانەکانی ئەرتەشی ئیسرائیل لە فەلەستین

بەدوای کۆتایی هاتنی خولی یەکەمی ئاگربەستی ناسەقامگیری مارسی ٢٠٢٤، ڕژێمی ڕەگەزپەرستی ئیسرائیل بە پشتیوانی ڕاستەوخۆی ئەمەریکا، هێرشە سەربازییەکانی بۆسەر کەرتی غەززە بە شێوەیەکی توندوتیژتر دەستپێکردەوە. بەپێی ڕاپۆرتە باوەڕپێکراوەکان، لەم ماوە کورتەدا و تا کۆتایی مانگی مارس، زیاتر لە ٩٢٠ کەس کوژراون و ٢٠٢٥ کەسیش بریندار بوون، کە زۆربەی قوربانییەکان ژنان و منداڵانن. سەرچاوە سەربەخۆکان باس لەوە دەکەن کە ئەم هێرشانە بە شێوەیەکی ئامانجدار پاشماوەی ژێرخانە گرنگەکان و ئەو نەخۆشخانە و بینا و خانوانەی کە مابوونەوە، لەناو بردووە. ئەم کردەوانە لە کەرتی غەززە و هەروەها لە کەناری ڕۆژاوا لە چوارچێوەی پڕۆژەیەکی پلان بۆ داڕێژراودا بەمەبەستی پاکتاوکردنی نەتەوەیی فەلەستین و پەرەپێدانی شارۆچکە یەهوودینشینەکان ئەنجام دەدرێت.

لەلایەکی دیکەوە، کۆماری ئیسلامی ئێران بە کەڵک وەرگرتنی خراپ لە کێشەی فەلەستین، تا ئێستا، نەک هەر هیچ یارمەتییەکی بە بەرەوپێشچوونی پڕۆسەی چارەسەری دادپەروەرانەی کێشەی فەلەستین نەکردووە، بەڵکوو بە پێداگری لەسەر دروشمیلەناوبردنی ئیسرائیلو بیانوودان بە ئیسرائیل و ئەمەریکا، زەمینەی توندتر کردنی سەرکوتی خەڵکی فەلەستینی فەراهەم کردووە. ڕێبەرانی ئێران بە کەڵک وەرگرتن لە ڕۆژی قودس وەک ئامرازێک، بەیاننامەی ڕواڵەتی و بێ ناوەڕۆک دەردەکەن، لە کاتێکدا سیاسەتەکانیان بووەتە هۆی لاوازکردنی بزووتنەوە پێشکەوتنخوازەکانی فەلەستین و بەردەوامبوونی قەیرانەکە.

ئەمەریکا بە پشتیوانی دارایی و چەکداری بێ شەرت و مەرج لە ئیسرائیل، ڕۆڵێکی سەرەکی لە بەردەوامی جینۆسایدی فەلەستیندا هەیە. پلانی ئەم دواییانەی گواستنەوەی کاتیی نیو ملیۆن فەلەستینی بۆ بیابانی سینا، نموونەیەکی دیکەیە لە هاوکاری دەوڵەتانی ناوچەکە لەگەڵ پڕۆژەی پاکتاوکردنی نەتەوەیی. دەوڵەتی ئیسرائیل هیوادارە بە هاوکاری میسر و ئۆردۆن، پێش بە ئەگەری گەڕانەوەی پەنابەران بگرێت. هەرچەندە ئۆردۆن تا ئێستا بەرامبەر بەم گوشارانە خۆڕاگریی کردووە، بەڵام هەڕەشەکانی ئەمەریکا و ئیسرائیل نیشاندەری هەوڵی ئەو دوو لایەنەیە بۆ سەپاندنی پلانە دژە خەڵکییە هاوبەشەکانیان. ترامپ و نەتانیاهۆ ڕاشکاوانە ئامانجەکانی خۆیان کە بریتییە لەچۆڵکردنی غەززەو لکاندنی کەناری ڕۆژاوا بە خاکی ئیسرائیلەوە، ڕاگەیاندووە.

هەڵە ستراتیژییەکانی حەماسیش بووەتە هۆی قووڵتر بوونەوەی قەیرانەکە. ئەم گرووپە بە پشت بەستن بە خوێندنەوەیەکی ناواقیعی سەبارەت بە هاوسەنگی هێز، لە جیاتی ڕادەستکردنی بەڕێوەبردنی غەززە بە دامەزراوە خەڵکییەکان، دەسەڵاتی ناەچەکەی لە دەستی خۆیدا قۆرخ کردووە. ئەمە بۆتە بیانوویەک بۆ ئیسرائیل بۆ دەستپێکردنەوەی هێرشەکان. لە بەرامبەردا، بەشێک لە دانیشتوانی باکووری غەززە، خوازیاری چوونەدەرەوەی حەماس بوون، کردەوەیەکی کە کەوتووەتە بەر خراپ بەکارهێنانی لایەنە ڕاستڕەوەکانی ئیسرائیل و ئەمەریکا.

ڕێگاچارەی دەرچوون لەم بنبەستە، بریتییە لە پێکهاتنی بزووتنەوەیەکی جیهانی و ڕێکخراوی دژە شەڕ و بەرگری لە مافەکانی خەڵکی فەلەستین، بۆ ئەوەی ڕێگری بکرێت لە بەردەوامبوونی پڕۆژەی داگیرکاریی ئیسرائیل. تەنها بە یەکگرتوویی هێزە پێشکەوتنخواز، کرێکارییەکان و لایەنگرانی مافی مرۆڤ دەتوانرێت زەمینە بۆ دەستەبەربوونی دادپەروەری لە فەلەستین و پێشگرتن لە ئامێری شەڕی ئیسرائیل فەراهەم دەبێت.

شەشەمتورکیا لەبەردەم گۆڕانکاری سیاسی، ئاڵەنگارییەکانی سەر ڕێگای ئەردۆغان

تورکیا لە گێژاوی قەیرانی سیاسی، ئابووری و کۆمەڵایەتیدا نوقم بووەدەستگیرکردنی ئەکرەم ئیمام ئۆغڵو، شارەوانی ئیستانبووڵ و ڕکابەری سەرەکی سیاسی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، بە تۆمەتی گەندەڵی دارایی، چەخماخەی ناڕەزایەتییەکی بەرفراوانی لێداوە کە بە گەورەترین ئاڵەنگاری دادەنرێت بۆ دەسەڵاتەکەی ئەردۆغان لە یەک دەیەی ڕابردوودا. “حیزبی کۆماریخوازی گەللە ساڵی ١٩٩٢ـەوە سیاسەتی ڕاستی نیۆلیبرالی لە سەرەوەی بەرنامە سیاسییەکانی خۆی دانا و لە هەموو ماوەی هاتنەسەر دەسەڵاتی حیزبیداد و گەشەپێدانبە ڕێبەرایەتی ئەردۆغان، ئاراستەیەکی خۆبواردن لە هەر جۆرە ڕووبەڕووبوونەوەیەکی جیددی لەگەڵ ناکارامەیی، گەندەڵی و سەرەڕۆیی توندی حیزبی دەسەڵاتدار، بە دروشمیبۆ شکستی ئەردۆغان چاوەڕێی هەڵبژاردنی داهاتوو بکەی گرتووەتە بەر. بەڵام بە دەستگیرکردنیئەکرەم ئیمام ئۆغڵوخوێندکاران بە زۆری لە زانکۆی ئیستانبوڵ، ڕۆژی ١٩ی مارس، واتە ڕۆژی دەستگیرکردنی ناوبراو، بوێرانە بەربەستەکانی پۆلیسیان تێپەڕاند و بەرەو بینای شارەوانی ئیستانبوڵ ڕێپێوانیان کرد. ئەوان بەم شێوەیە چەخماخەی یەکێک لە بەربڵاوترین چالاکییە ناڕەزایەتییەکانی ئەم ساڵانەی دوایییان لێدا. بە شێوەیەک کە لە ١٩ تا ٢٦ی مارس، هەموو ڕۆژێک نزیکەی یەک ملیۆن کەس لە شار و شارۆچکە گەورە و بچوکەکانی تورکیا لەدەوری یەکتر کۆبوونەوە. گوشاری پێشوازی بەربڵاوی بەشە جۆراوجۆرەکانی کۆمەڵگای تورکیا لەم ناڕەزایەتییانە،حیزبی کۆماریخوازی گەلیهێنایە ناوەندی گۆڕەپانی ڕووبەڕووبوونەوەی یەکلاکەرەوە لەگەڵ حیزبی دەسەڵاتدار.

حیزبی دەسەڵاتدار پێش لە جێبەجێکردنی پلانی خۆی بۆ لابردنی «ئەکرەم ئیمام ئۆغڵو » بە ئامانجی ڕێگری کردن لە پەیوەستبوونی کوردەکان بە ناڕەزایەتییە چاوەڕوانکراوەکان، ئاراستەیەکی بە ڕواڵەت کەمکردنەوەی گرژییەکانی لەگەڵ کوردەکان گرتبووە بەر کە لەوانە نامەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان بۆ هەڵوەشاندنەوەی پ.ک.ک و پەیوەست بوونی بە پرۆسەی سیاسی تورکیاوە، بە هەنگاوێکی سەرەتای ئەو پڕۆسەیە دادەنرێت. هەربۆیە لە ڕۆژەکانی سەرەتادا، وێڕای بەشداری چالاکانەی تاکەکەسی کوردەکان لە چالاکییە ناڕەزایەتییەکاندا، ڕێکخراوەکانی وەک حیزبییەکسانی و دێموکراسی گەلان” (DEM) یاندەم پارتیبە فەرمی و بە شێوەیەکی ڕێکخراو لە چالاکییە ناڕەزایەتییەکاندا بەشدار نەبوون. بەڵام بە بڕیاریدەم پارتیبۆ پەیوەستبوون بە شێوەیەکی فەرمی بە ناڕەزایەتییەکانەوە، گۆڕانکارییەکی گرنگ لە هاوسەنگی هێزدا پێکهات و ڕۆژی شەممە ٢٩ی مارس، بەشداری دوو ملیۆن و دووسەد هەزار کەس لە خۆپیشاندانە ناوەندییەکەی ئیستانبوڵ، لووتکەی بێوێنەی ئەم بزووتنەوە جەماوەرییەی نیشان دا. جگە لە حیزبە چەپ و کۆمۆنیستەکان، کۆنفیدراسیۆنە کرێکارییەکانیش بە بزووتنەوە ناڕەزایەتییەکانەوە پەیوەست بوون، بە شێوەیەک کە ئاستی بەرفراوانی ئەم ناڕەزایەتییانە، سەرەڕای دەستگیرکردنی نزیکەی دوو هەزار کەس لە هەڵسووڕاوان، حیزبی دەسەڵاتدار و خودی ئەردۆغانی غافڵگیر کردووە.

خوێندکاران بەتایبەتی خوێندکارانی چەپی زانکۆی تەکنیکی ئیستانبوڵ، خوێندکارانی زانکۆی ئیستانبوڵ و زانکۆکانی دیکە هێزی بزوێنەر و پێشڕەوی سەرەکی ئەم ناڕەزایەتییانەن. ناوەند گەلێکی کە لە دەیەی ٦٠ی زایینییەوە تا ئێستا، ناوەند و چاوگەی چالاکییە دێموکراتیک، دژە ئیمپریالیستی و سۆسیالیستییەکان بوون. گەڕەک و شارە عەلەویی نشینەکان کە بەشێوەیەکی گشتی هەژار و پەراوێزکەوتوون و بە درێژایی مێژووی تورکیا و کوردستان، بەردەوام بنکەی چەپ بوون، بە پێچەوانەی ڕاپەڕینیگیزیساڵی ٢٠١٣، هێشتا نەهاتوونەتە ناو گۆڕەپانەکە. بەشێک لە ڕێبەرانی کرێکاری، لەگەڵ ڕێبەرانی خوێندکاری و گرووپە چەپەکان، هەوڵ دەدەن کە بزووتنەوەکە بەرەو مانگرتنێکی گشتی بەربڵاو و کاریگەر ئاراستە بکەن، کۆنفیدراسیۆنە کرێکارییەکان ئەگەرچی خەریکی هەڵسەنگاندنی بانگەوازی مانگرتنێکی گشتین، بەڵام بەهۆی کەمبوونەوەی نفووز و کاریگەرییان لە ئاکامی سیاسەتە توندوتیژە نیۆلیبراڵییەکانی سێ دەیەی رابردوو و هەروەها سەرکوتی بەردەوامی ڕێکخراوە کرێکارییەکان لەلایەن دەوڵەتی دەسەڵاتدارەوە، هێشتا نەیانتوانیوە مانگرتنی گشتی بکەن بە داواکارییەکی جەماوەری.

ئەردۆغان، سەرەڕای لاوازبوونی جێگە و پێگەی بەهۆی قەیرانەکانەوە، هێشتا کۆنترۆڵی دامەزراوە سەرەکییەکانی وەک دەسەڵاتی دادوەری، ئەرتەش، پۆلیس، بیرۆکراسی دەوڵەتی و میدیاکانی لەبەر دەستدایە کە بە سوودوەرگرتن لە کودەتا شکستخواردووەکەی ساڵی ٢٠١٦، هەموو دام و دەزگا دەوڵەتییەکانی تورکیای بە دەرکردنی دەیان هەزار کەس و دانانی کەسانی حیزبی و نزیک لە خۆی، سەرلەنوێ ڕێکخستووەتەوە. ئەگەرچی بەپێی یاسای بنەڕەتی ناوبراو ناتوانێت خۆی بۆ خولێکی دیکەی سەرۆک کۆماری کاندید بکاتەوە، بەڵام دەرفەت و ئەگەرەکانی وەک هەڵبژاردنی گۆڕینی دەستووری بنەڕەتی، یان بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی پێش وەختی، بۆ بەردەوامیدان بە دەسەڵاتەکەی لەبەردەمیدایە. بەڵام کردەوەکای ئەو بە واتای کودەتایە بە مەبەستی هەڵتەکاندنی دوا سەنگەرەکانی ئەو نیمچە دێموکراسی و پاشماوەی سیکۆلاریزمەی کە تا ئێستاش لە تورکیا بوونی هەیە، یان هەڵوەشاندنەوەی سندووقی دەنگدان و هەڵبژاردن بۆ دامەزراندنی دیکتاتۆرییەکی تاکەکەسی ڕەها، ڕەنگ و بۆنێکی ئیسلامگەرایی و شۆڤینیزمی پان تورانیستی پێوە دیارە.

ئەو بزووتنەوە بەرینە جەماوەرییەی کە لە ١٩ی مارسەوە سەرتاسەری تورکیای داگرتووە، بزووتنەوەیەکی جەماوەری گشتگیر و درەوشاوەیە لە پێناو بەرگریکردن و پاراستنی ئەو دوا سەنگەرانەی دێموکراسی. بەڵام لەسەر بەستێنی ئەو دۆخە، چینی کرێکار و کۆمەڵانی خەڵکی هەژاری ڕێکخراو، بۆ پشتیوانی و هاوهەنگاوبوون لەگەڵ بزووتنەوەکانی خوێندکاری، بزووتنەوەی نەتەوە ژێردەستەکان و ژنان، نەبوونەتە هێزێکی سەرەکی لەم بزووتنەوەیەدا. گومان لەوەدا نییە کە تەنها بەم گۆڕانکارییە لە بزووتنەوەی گشتی ئێستادایە کە وڵاتی تورکیا دەتوانێت لانیکەم بەرەو دێموکراسییەکی بەردەوام و بەهێزکردنی بنەماکانی سیکۆلاریزم لە خوارەوە، هەنگاو بنێت.

حەوتەمسووریا، ڕاگەیاندنی دامەزراندنی ئاشکرای دیکتاتۆرییەکی ئیسلامگەرا بە پێکهێنانی حکوومەتێکی کاتیی پێنج ساڵە

سووریای ژێر دەسەڵاتی تورکیا، ئێستا بووتە ئاوێنەیەکی باڵانوێنی ئامانج و مەبەستە سیاسییەکانی حیزبیداد و گەشەپێدانبە ڕێبەرایەتی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان. پێکهاتەیەکی کە دەوڵەتی تورکیا بۆ سیستەمی سیاسی داهاتووی سووریا بە ئەحمەد ئەلشەرعی پێشنیار کردووە، نوسخەی پێکهاتەی حکوومەتێکی دڵخوازی ئەردۆغانە کە کودەتاکەی ١٩ی مارسی ناوبراو، هەنگاوێکی سەرەتایە بۆ جێبەجێکردنی. ڕاگەیاندنی حکوومەتێکی کاتی پێنج ساڵە، بە پێکهاتەی سەرۆک کۆماری و یاسایەکی بنەڕەتی کاتیی، کە هەموو دەسەڵاتەکان دەخاتە بندەستی سەرۆک کۆمار، هیچ شتێک نییە جگە لە ڕەسمیەت دان بە جێگرتنەوەی دیکتاتۆرێکی ئیسلامگەرای نوێ، یان ئەحمەد ئەلشەرع لە جیاتی بەشار ئەسەد، دیکتاتۆری ڕوخاوی بەعسی پێشووی ئەو وڵاتە. هەڵبەت بە مەبەستی شاردنەوەی ڕوخساری قێزەونی ئەم دیکتاتۆرییە، ژنێک و چەند کەس لە کەمایەتییەکانی کورد، عەلەوی و درۆزی سووریا کە هیچ پەیوەندییەکی ئۆرگانیکی و ڕاستەقینەیان لەگەڵ کەمایەتییە پەیوەندیدارەکان نییە، چوونەتە ناو کابینەکە. بەر لە داڕشتنی سەرەرۆیانەی ئەم یاسا بنەڕەتییە و ڕاگەیاندن و جێبەجێکردنی، ڕێککەوتنێک لە نێوان دەوڵەتی ناوەندی بە ڕێبەرایەتی ئەحمەد ئەلشەرع وهێزەکانی سوریای دێموکراتیکبۆ بە ڕەسمی ناسینی مافەکانی کوردەکان و کەمایەتییەکانی تر و هەروەها تێکەڵاو کردنی پێکهاتەیی هێزی سەربازی کوردەکان لەگەڵ ئەرتەشی سووریا ئەنجام درابوو. کەواتە سروشتی بوو کە دوای بە فەرمی ڕاگەیاندنی ئەم دیکتاتۆرییە نوێیە،هێزەکانی سوریای دێموکراتیکڕایبگەیەنن کە ئەو یاسا بنەڕەتییە نوێیە ڕەت دەکەنەوە. ئەگەر دیکتاتۆری سیکۆلاری بنەماڵەی ئەسەد، سووریای تووشی شەڕێکی ماڵوێرانکەری ناوخۆیی کرد، دامەزراندنی دیکتاتۆرییەکی ئیسلامگەرای داسەپاوی نوێش، سەرلەنوێ سووریا بەرەو هەمان هەڵدێری کارەساتبار پاڵپێوە دەنێت.

بڕووخێ ڕژێمی کۆماری ئیسلامی

بژی شۆڕشی کۆمەڵانی خەڵکی ئێران

بژی ئازادی، دێموکراسی و سۆسیالیزم

هەیئەتی ئیجرایی ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر) و کۆمیتەی ناوەندی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران

شەممە ١٦ی خاکەلێوەی ١٤٠٤ بەرامبەر بە ٥ی ئاپریلی ٢٠٢٥

 

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net