
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٣ی ڕێبەندان، پەرلەمانی ئەورووپا بڕیارنامەیەکی سەبارەت بە “سەرکوتی سیستماتیک و بارودۆخی نامرۆڤانە” پەسەند کرد.
ئەم بڕیارنامەیە كه ڕەشنووسەكەی لە لایەن ئەندامانی گرووپی سەوز و هاوپەیمانیی ئازادی ئەورووپاوە ئامادە كرابوو، ئاماژە بە سه‌ركوتی دڕندانه‌ی خۆپێشانده‌رانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی بەفرانبار دەکات و ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به كەڵك وەرگرتن لە “هێزی کوشندە”، ده‌ستبه‌سه‌ركردنی بەکۆمەڵی ناڕازیان، بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێ، ئەشکەنجەدان و داخستنی ئینتەرنێت مەحكووم دەکات. لە درێژه‌ی بڕیارنامەکەدا، به توندی ڕه‌خنه‌ی له هه‌ڵبژاردنی كۆماری ئیسلامی وەک جێگری سەرۆکی کۆمیسیۆنی گەشەپێدانی ڕێکخراوه‌ی نەتەوه یه‌كگرتووه‌كان و هەروەها پەیامی پیرۆزباییی سکرتێری گشتی ئەو ڕێکخراوەیە بە بۆنەی ساڵڕۆژی شۆڕشی ١٣٥٧ گرت. هاوكات لە بڕیارنامەکەدا جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه کە كادری ده‌رمان بەهۆی ده‌رمانی برینی خۆپیشاندەران لەژێڕ گوشارێكی زۆردان و زۆرێک لە دەستبەسەرکراوان لە دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزاریی پزیشکی بێبەش كراون.