پەسەندکرانی حوکمی سێدارەی بەندکراوێکی سیاسی لە زیندانی چوبیندەری قەزوین

بەپێی هەواڵی گەیشتوو، حوکمی سێدارەی بەندکراوێکی سیاسی ڕاگیراو لە زیندانی چوبیندەری قەزوین لە لایەن دادگای باڵای ڕژیمەوە پەسەندکراوە.

بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، ئەو هاووڵاتییە بە ناوی “مەنسوور جەماڵی” مانگی ڕەزبەری ١٤٠٢ی هەتاوی، لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەی ناوەندە ئەمنیەکان کراوە. ناوبراو پاشان لە لایەن دادگای ئینقلابی قەزوینەوە بە تۆمەتی “موحاربە” حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندراوە و لە ڕۆژانی ڕابردوودا ئەم حوکمە لە لایەن دادگای باڵای ڕژیمەوە پەسەند کراوە. شایانی باسە کە ئەو بەندکراوە تا ئێستا لە سەرەتاییترین مافەکانی بێبەش کراوە و لە دۆخێکی زۆر خراپی تەندروستیدا بەسەر دەبات.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net