11
لە دووهەمین ساڵیادی قهتڵی حكوومهتی ژینا ئەمینی لەلایهن گەشتی ئیرشادهوه، شۆرای نگههبانی کۆماری ئیسلامی پڕۆژە یاسای “حیجاب و عێفافی” پەسەند کرد.
بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵ، وتەبێژی کۆمیسیۆنی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ڕایگەیاندووه كه بەم نزیکانە، سەرۆکی پەرلەمان ئەم یاسایە ڕادەگەیەنێت، هەروهها لە درێژەی ڕاگەیاندنەکەدا ئاماژە بهوه كراوه كه ئەولەویەتەکانی ئەم پڕۆژە یاسایە، گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی لەلایەن دامودەزگاکانی بهرپرسیاره و ئەرک بۆ هەموو دامودەزگاکان سەبارەت بە پاڵپشتی و بەرەوپێشبردنی کولتوری حیجاب و عێفاف لە کۆمەڵگادا پێشبینی کراوە.