ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٠ی ڕه‌شه‌مه، كۆمه‌ڵێك له ڕێكخراوه مه‌ده‌نی، فه‌رهه‌نگی و وه‌رزشییه‌كانی بۆكان له به‌یاننامه‌یه‌كدا داوایان له خه‌ڵكی كوردستان كرد هه‌ڵبژاردنه‌كانی مه‌جلیسی ڕژیم بایكۆت بكه‌ن.
له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه، بۆ هەموولایەک ڕوون بۆتەوە كه ڕژیمی کوماری ئیسلامی لە ماوەی ٤٥ ساڵ تەمەنی خۆیدا هیچکات هەڵبژاردنێکی ئازاد و دێموکراتیکی بەڕێوە نەبردووە، هەر لە سەرەتاکانی شۆڕشی ٥٧وە بناغەکەی لەسەر درۆ و فریوکاری و بەلاڕێدابردن دامەزراندووە و لە هەڵبژاردنەکان وەکوو پێشاندانی ڕەوایی و مەشڕووعییەتی خۆی بە دونیای دەرەوە کەڵک وەردەگرێ، دەنا هیچ باوەڕێکی بە دەنگدان و بەشداری خەڵک نییە. لەو شانۆگەرییانەشدا تەنیا مۆرەکانی ڕژیم لە فیلتێری شووڕای نیگەهبان ڕەد دەبن و تەنیا ئاڵوگۆڕ بە به‌كرێگیراوانی خۆیان دەکه‌ن. بۆ هەموومان ڕوون بۆتەوە کە هەڵبژاردان لەم سیستمە دژەگەلییە نەیتوانیوە هیچ چەشنە ئاڵ‌وگۆڕێک لە بارودۆخی پڕ لە کێشە و گرفتی وڵات پێک بێنێ و هیچکات بەرژەوەندی خەڵک و کەرامەتی ئینسانی لەبەرچاو نەگرتووە. بۆیە بە بایکوتکردنی ئەم هەڵبژاردنە “نا”یەکی گەورە بە ڕژیمی گەندەڵ و دواکەوتوویی کوماری ئیسلامی دەڵێین و دەبێ هەموو بزانن دەنگدان و بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی ڕژیمدا، مۆری تەئید و ڕەواییدان بە هەموو نەهامەتی، کوشتار، ئیعدام، گرانی، بێ‌کاری و هەموو جینایەتەکانی لە شۆڕشی ژینا و ماوەی دەسەڵاتدارێتیە. دەنگدانی زۆرینەی ئێمە دەنگدان بە نەمانی کۆماری پەت و سێدارەیە. بایکوت و بەشدارینەکردن لە هەڵبژاردنەکان، ڕێزلێنانە لە هەموو گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری و درێژەدان بە شۆڕشی ژینایه.