ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٠ی جۆزه‌ردان، دژبه‌رانی ئێعدام له شاره‌كانی كرماشان، تاران، شیراز، فه‌سا، شاهڕوود، سه‌ومه‌عه‌سه‌را، كازروون، كه‌ره‌ج و گورگان چالاكییان ئه‌نجام دا و خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره بوون.
به‌پێی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، چالاكانی مه‌ده‌نی كرماشان له به‌رده‌م زیندانی دیزڵاوا به‌نێری “نا بۆ ئێعدام‌یان هه‌ڵواسیوه. له شاره‌كانی تاران، شیراز، فه‌سا، شاهڕوود، سه‌ومه‌عه‌سه‌را، كازروون، كه‌ره‌ج و گورگان، بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی مه‌حكووم به ئێعدام به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی ئازیزانیان له‌به‌رده‌م زیندانه‌كانی ڕژیم دا خۆپێشاندانیان كردووه و به وتنه‌وه‌ی دروشم، خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره و ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی بوون.