39
به‌پێی ئه‌و ویدیۆ و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، كۆمه‌ڵێك له كچان و كوڕانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌بی تاران له هه‌ڵمه‌تێكدا، دژبه ئێعدامی به‌ندكراوان له ئێران ناڕه‌زایه‌تیان نیشان دا.
كچان و كوڕانی ئازادیخواز له شارۆچكه‌ی ئێكباتانی تاران و چه‌ند گه‌ڕه‌كی دیكه‌ی ئه‌و شاره، دیواره‌كانیان به وێنه‌ی سێداره نه‌خشاندووه و دروشمه‌كانی “بژی ژن،ژیان،ئازادی”، “بڕۆخێت كۆماری ئیسلامی”، “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر” و “نا بۆ سێداره”یان به‌رز كردووه‌ته‌وه. به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه هه‌روه‌ها سه‌دان تراكتیان له نێو شه‌قام و كۆڵانه‌كانی تاران بڵاو كردووه‌ته‌وه.