59
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣ی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له ئازادیخوازانی شاری سنه له چالاكییه‌كدا پشتیوانی خۆیان له شه‌ریفه محه‌ممه‌دی و په‌خشان عه‌زیزی نیشان دا.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، كچان و كوڕانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌بی سنه به بڵاوكردنی تراكت له نێو شه‌قام و گه‌ڕه‌كه‌كانی ئه‌و شاره، وێڕای شه‌رمه‌زاركردنی حوكمی ئێعدامی شه‌ریفه محه‌ممه‌دی و په‌خشان عه‌زیزی، خوازیاری هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ی سزای سێداره و ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجیان بوون.