چالاكی ئازادیخوازانی كوردستان بۆ ئیدانه‌كردنی حوكمی ئێعدامی وریشه مورادی

ماڵپه‌ڕی په‌یام

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢١ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ئازادیخوازانی چه‌ند شاری كوردستان له‌ چه‌ند چالاكی جیاجیادا سه‌پاندنی سزای سێداره‌یان به‌سه‌ر وریشه مورادی به‌ توندی شه‌رمه‌زار كرد.

كوڕان و كچانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌بی كوردستان به‌ بڵاوكردنی تراكت له‌ نێو شه‌قام و كوڵانه‌كانی شاره‌كاندا دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ سزای سێداره‌ نیشان دا و خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی ئێعدامی وریشه مورادی وپه‌خشان عه‌زیزی بوون. به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییانه‌ داوایان له‌ خه‌ڵكی شۆڕشگێڕی كوردستان كرد له‌ ئاست ئه‌و نادادپه‌روه‌ریه‌ی ڕژیم بێده‌نگ نه‌بن و ڕێگه‌ نه‌ده‌ن وریشه مورادی و په‌خشان عه‌زیزی له‌ سێداره‌ بدات. ئازادیخوازان هه‌روه‌ها هۆشداریان به‌ كۆماری ئیسلامی دا و ڕایانگه‌یاند كه‌ ئه‌گه‌ر سزای سێداره‌ی ئه‌و دوو ژنه شۆڕشگێڕ هه‌ڵنه‌وه‌شێننه‌وه‌، كاردانه‌وه‌ی توندیان ئه‌بێت.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net