32
به‌پێی ئه‌و وێنه و ویدیۆیانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، گه‌نجانی ئازا و قاره‌مانی شاره‌كانی سنه، قوروه، سه‌قز، بۆكان، ورمێ، كرماشان و مه‌ریوان سه‌دان تراكتیان به ناوه‌ڕۆكی بایكۆتی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماری ئێران له نێو شه‌قام و گهڕهكانی شاردا بڵاو كردووه‌ته‌وه.
كچان و كوڕانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌بی كوردستان به نووسینی دروشم له سه‌ر دیواره‌كان و بڵاوكردنی تراكت داویان له خه‌ڵك كردووه په‌نجه له خوێنی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی نهگهوزێنن و بۆ گه‌یشتن به ژیانێكی ئازاد و یه‌كسان درێژه به خه‌بات دژبه كۆماری ئیسلامی بده‌ن. شۆڕشی ژینا درێژه‌ی هه‌یه و بایكۆتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕژیم، ڕیفڕاندوومی خه‌ڵكی ئێرانه.