45
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٣ی گوڵان، ئازادیخوازان له شاره‌كانی كوردستان و ئێران هاوكات له‌گه‌ڵ ڕۆژی كرێكار و موعه‌لیم بۆ پشتیوانی له تووماج ساڵحی چالاكییان ئه‌نجام دا.
به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، كچان و كوڕانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌ب له شاره‌كانی یاسووج، شاری كورد، ئیسفه‌هان، سنه، كرماشان، تاران، كه‌ره‌ج و شیراز تراكتیان به وێنه‌ی تووماج بڵاو كردۆته‌وه و دیواره‌كانیان به دروشمی دژه حكوومه‌ت نه‌خشاندووه. ئازادیخوازان سه‌باره‌ت به ئێعدامی تووماج ساڵحی هۆشداریان دایه ده‌زگای قه‌زایی و خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای له‌سێداره‌دانی “تووماج ساڵحی”، “ڕه‌زا ڕه‌سایی”، “موجاهد كوركور”، “حه‌بیب دریس” و ٤٠ به‌ندكراوی سیاسی دیكه‌ی مه‌حكووم به ئێعدام بوون.