102
به‌پێی ئه‌و وێنه و ویدیۆیانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، گه‌نجانی شۆڕشگێڕی سه‌قز و سنه پۆسته‌ری به‌ربژێره‌كانی شانۆی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماری ده‌سووتێنن و دیواره‌كان به دروشمی دژه حكوومه‌ت ده‌نه‌خشێنن.
كچان و كوڕانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌ب له شاره‌كانی كوردستان و ئێران به نووسینی دروشم له سه‌ر دیواره‌كان، داوا له خه‌ڵك ده‌كه‌ن له شانۆی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماری به‌شداری نه‌كه‌ن و ڕێز له خوێنی به ناحق ڕژاوی گیانبه‌ختكردووانی ٤٥ ساڵ خه‌باتی ئازادیخوازان دژی كۆماری ئیسلامی بگرن. له شاره‌كانی تاران، ڕه‌شت و ئیسفه‌هانیش ئازادیخوازان دیواری شاره‌كه‌یان كردووه‌ته گۆڕه‌پانی خه‌بات دژ به ڕژیم و به‌نێری به‌ربژێره‌كان له ناو ده‌به‌ن.