34
ڕۆژی سێشه‌ممه ١٠ی ڕێبه‌ندان، كچان و كوڕانی ئازادیخواز له شاره‌كانی كه‌ره‌ج و شیراز به بۆنه‌ی له‌سێداره‌دانی “پژمان فاتحی“، “محه‌ممه‌د فه‌رامه‌رزی“، “موحسن مه‌زڵووم” و “وه‌فا ئازه‌ربار” لاله‌یه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه چالاكییان ئه‌نجام دا.
به‌پێی ئه‌و وێنه و ویدیۆیانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، كچان و كوڕانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌ب له شاره‌كانی شیراز و كه‌ره‌ج به بۆنه‌ی ئێعدامی وه‌حشیانه‌ی چوار به‌ندكراوی سیاسی كورد له‌زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج، چالاكییان ئه‌نجام داوه. به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه دیواری شاره‌كانیان به دروشمی دژه حكوومه‌ت نه‌خشاندووه و له نێو گه‌ڕه‌ك و شه‌قامه‌كانی شاری شیراز دا تراكتیان بڵاو كردۆته‌وه.