51
ڕۆژانی هه‌ینی و شه‌ممه ١ و ٢ی پووشپه‌ڕی ١٤٠٣، گه‌نجانی شۆڕشگێڕ له دوو چالاكی جیاجیادا خوازیاری بایكۆتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆككۆماری و پشتیوانی له بزووتنه‌وه‌ی ژن،ژیان،ئازادی بوون.
كچان و كوڕانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌ب له شاره‌كانی ڕه‌شت و كرمان به نووسینی دروشم له‌سه‌ر دیواری ئه‌و دوو شاره، داوایان له خه‌ڵكی ئێران كردووه كه له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماری دا به‌شداری نه‌كه‌ن و چالاكانه درێژه به خه‌باتیان دژبه كۆماری ئیسلامی بده‌ن. گه‌نجانی شۆڕشگێڕ به نووسینی دروشمی ژن،ژیان،ئازادی ڕایانگه‌یاند كه شۆڕشی ژینا درێژه‌ی هه‌یه و خوازیاری ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی بوون.