65
ڕۆژی شه‌ممه ٣٠ی پووشپه‌ڕ، ئه‌ندامانی ڕێكخراوی ژینگه‌پارێزی چرۆی ڕه‌وانسه‌ر له هه‌ڵمه‌تێكی ژینگه‌دۆستانه‌دا، سه‌راو جاوه‌رییان له زبڵ و پاشماوه پاك كرده‌وه.
ئه‌نجومه‌نی چرۆی ڕه‌وانسه‌ر پاش ئه‌و چالاكییه له ڕاگه‌یاندنێكدا داوای له هاووڵاتیان كرد، ده‌رووبه‌ری ڕووبار و سه‌راوه‌كان به فڕێدانی زبڵ و پاشماوه پیس نه‌كه‌ن تاكوو ژیانی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان نه‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه. ژینگه‌پارێزانی ڕه‌وانسه‌ر هه‌روه‌ها خوازیاری به‌شداری خوێندكاران و قوتابیان له چالاكییه‌كانی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه بۆ وه‌رگرتنی وانه سه‌باره‌ت به گرینگی ژینگه بوون.