4
ڕۆژی هه‌ینی ٢ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، كۆمه‌ڵێك له ئێرانیانی ئازادیخوازی دانیشتووی شاری گۆتنبێرگ له وڵاتی سوید، پرفۆرمهنسێكی ناڕه‌زایه‌تیان دژ به سزای ئێعدام به‌ڕێوه برد.
به‌شداربووانی ئه‌و پرفۆرمهنسه به له‌به‌ركردنی جل و به‌رگی زیندان و له مل كردنی په‌تی سێداره، دۆخی مه‌ترسیداری به‌ندكراوانی مه‌حكووم به ئێعدام له زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامی‌یان پیشانی خه‌ڵك دا و خوازیاری پشتیوانی كۆمه‌ڵگای جیهانی له به‌ندكراوانی سیاسی بوون. چالاكوانان وێڕای ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی له ئاست سه‌پاندنی سزای سێداره به‌سه‌ر په‌خشان عه‌زیزی، وریشه مورادی و شه‌ش به‌ندكراوی په‌روه‌نده‌ی شارۆچكه‌ی ئێكباتان، خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره و ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی بوون.