ڕۆژی شه‌ممه ٣ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، ئێرانیانی ئازادیخواز له ستۆكهۆڵمی سوید و كوڵنی ئاڵمان دژ به ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی چالاكییان ئه‌نجام دا.
به‌پێی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراونه‌ته‌وه، كۆمه‌ڵێك له ئێرانیانی ئازادیخوازی وڵاتی سوید، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تی دا خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای سێداره له ئێران و ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی بوون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ئه‌نجومه‌نی بنه‌ماڵه دادخوازه‌كانی ئێران له شاری كۆڵنی ئاڵمان، به بۆنه‌ی ٢٥ی نۆڤامبه‌ر و به مه‌به‌ستی پشتیوانی كردن له به‌ندكراوانی مه‌حكووم به ئێعدام، پیشانگایهكیان كردووه‌ته‌وه و تێدا، پشێلكارییه‌كانی كۆماری ئیسلامی به به‌شداربووانی ئه‌و پیشانگا نیشان ئه‌ده‌ن و سه‌باره‌ت به جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی له چوار ده‌یه‌ی ڕابردوو قسه و باسیان بۆ ده‌كه‌ن.