ڕۆژی سێشه‌ممه ١٠ی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له ئێرانیانی ئازادیخوازی ئاڵمان به كۆبوونه‌وه له شاری فڕانكفۆرت دژبه كۆماری ئیسلامی دروشمیان به‌رز كرده‌وه.
سێشه‌ممه‌ی هه‌موو حه‌فته‌یێك ئێرانیانی ئازادیخوازی ئاڵمان هاوكات له‌گه‌ڵ مانگرتنی به‌ندكراوانی سیاسی له كارزاری سێشه‌ممانه‌ی نا بۆ ئێعدام له ئێران، چالاكی ئه‌نجام ئه‌ده‌ن. به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی قوربانیانی سه‌ركوتی كۆماری ئیسلامی، دژبه ڕژیم دروشمیان به‌رز كرده‌وه. ئاماده‌بووان خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای سێداره له ئێران و ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی بوون و داویان له كۆمه‌ڵگای جیهانی كرد، به‌رپرسانی ئه‌منیه‌تی و قه‌زایی كۆماری ئیسلامی به هۆی پێشێلكارییه‌كانیان له بواری مافی مرۆڤ دا سزا بده‌ن.