ڕۆژانی سێشه‌ممه و چوارشه‌ممه ٢٣ و ٢٤ی ڕێبه‌ندان، ئێرانیانی ئازادیخواز له وڵاته‌كانی ئاڵمان و سوید دژ به سه‌ركوتی خه‌ڵك و ئێعدامی به‌ندكراوان له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه چالاكییان ئه‌نجام دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێرانیانی ئازادیخواز له شاری فڕانكفۆرت هاوكات له‌گه‌ڵ مانگرتنی به‌ندكراوان له ڕۆژی سێشه‌ممانه‌ی نا بۆ ئێعدام، به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی قوربانیانی سه‌ركوتی ڕژیم كۆبوونه‌ته‌وه و خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره و ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی بوون. له شاری به‌ڕلین، ئێرانیانی ئازادیخواز له‌به‌رده‌م باڵوێزخانه‌ی كۆماری ئیسلامی دا خۆپێشاندانیان كردووه و خوازیاری كاردانه‌وه‌ی جیددی كۆمه‌ڵگای جیهانی به‌رانبه‌ر به شه‌پۆلی ئێعدامه‌كان له ئێران بوون. له شاری لۆندی سوید، چالاكانی سیاسی سمینارێكیان له ژێر ناوی “به‌رابه‌ری ڕگه‌زی” و گرینگی شۆڕشی ژن،ژیان،ئازادی به‌ڕێوه‌بردووه و به‌شداربووان به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی قوربانیانی شۆڕشی ژینا، دروشمی ژن،ژیان،ئازادی و شۆڕش درێژه‌ی هه‌یه‌یان به‌رز كردووه‌ته‌وه.