3
ڕۆژی سێشه‌ممه ٧ی گه‌لاوێژ، هاوكات له‌گه‌ڵ كارزای سێشه‌ممانه‌ی نا بۆ ئێعدام، بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی مه‌حكووم به ئێعدام له چه‌ند شاری ئێران دژ به سزای سێداره چالاكییان ئه‌نجام دا.
به‌دوای جێبه‌جێكردنی سزای سێداره‌ی مێهدی حه‌سه‌نی و بێهرووز ئێحسانی ئیسلاملوو له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی كۆماری ئیسلامی، بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی مه‌حكووم به ئێعدام نیگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستی ئازیزانیانن. ڕۆژی سێشه‌ممه چالاكانی مه‌ده‌نی و كه‌س و كاری به‌ندكراوانی مه‌حكووم به ئێعدام له‌به‌رده‌م زیندانه‌كانی ڕژیم كۆبوونه‌وه و به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی ئازیزانیان، دژ به حكوومه‌ت دروشمیان به‌رز كرده‌وه و خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره بوون.