3
ڕۆژی سێشه‌ممه ٢١ی گه‌لاوێژ، بنه‌ماڵه‌ی كۆمه‌ڵێك له به‌ندكراوانی مه‌حكووم به ئێعدام به پێی ڕه‌واڵی هه‌ر حه‌فته له‌به‌رده‌م زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامی خۆپێشاندانیان كرد.
هاوكات له‌گه‌ڵ كارزاری سێشه‌ممانه‌ی نا بۆ ئێعدام، بنه‌ماڵه‌ی كۆمه‌ڵێك له به‌ندكراوانی مه‌حكووم به ئێعدام به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی ئازیزانیان له‌به‌رده‌م زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامی كۆبوونه‌وه و به وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره و ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی بوون.