به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٥ی ڕێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له دۆستان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له شاری بانه، به‌بۆنه‌ی هاتنی ٢٦ی ڕێبه‌ندان، ڕۆژی كۆمه‌ڵه چالاكییان ئه‌نجام دا.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له شاری بانه به بڵاوكردنی تراكت و كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر مه‌زاری گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری، چوون به پێشوازی ٢٦ی ڕێبه‌ندان، ڕۆژی كۆمه‌ڵه. ئاماده‌بووان له‌سه‌ر مه‌زاری هاوڕێیان “عه‌بدۆڵڵا مه‌وله‌وی” و “سیروان ئه‌نوه‌ری” كۆبوونه‌وه و وێڕای نوێكردنه‌وه‌ی په‌یمان له‌گه‌ڵ ئامانجی ئه‌و گیانبه‌ختكردووانه، مه‌زاره‌كانیان به دروشمه‌كانی “ژن،ژیان،ئازادی”، “بژی سۆسیالیزم”، “بژی كۆمه‌ڵه”، “بژی ٢٦ی ڕێبه‌ندان” و “بژی خه‌باتی قاره‌مانانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان” ڕازانده‌وه.
54